گرنگە گە خانمان لەکاتی سوری مانگانەدا پارێزگاری ئارامی خۆیان بکەن، چونکە پەستان لەسەر ھۆرمۆنەکانی زۆرە بەھۆی سوری مانگانەوە تووشی زۆر حاڵەتی بێزاری و ئازار دەبێت.
پێش ھەموو شتێک کاتێک تۆ وەرزش دەکەیت، ھەوڵمەدە لەکاتی سوڕی مانگانەدا دەست لەو وەرزشکردنە ھەڵگریت، چونکە ئەو راھێنانە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازارەکە و کرژبوونی ئەندامەکانی لەش.
ھەوڵبدە خواردنەوەی شیر کەم بکەیتەوە، ھەرچەندە دەوڵەمەندە بە پێکھاتەی کالسیۆم و زۆر بەسودە و راستە کرژبوونی سک ناھێلێت، بەڵام لەکاتی سوڕی مانگانەدا بەھۆی بوونی ترشی “ئەراکیدونیک” پێچەوانە دەبێتەوە و کاریگەرەکەی ، ھەر بۆیە لەو کاتانە شیری بادام بخۆرەوە.
لەکاتی سوری مانگانەدا ھەوڵبدە ھەموو ژەمەکانت بخۆ، چونکە ئەگەر ژەمێک تەرک بکەیت لەو کاتەدا زیان بە گەدەت دەگەیەنێت و رێژەی ترشی تێیدا بەرز دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی ھەڵئاوسان و ئازاری زۆر.
ئەو خانمانەی ھاوسەرگیریان کردووە، ھەوڵبدەن بەھیچ جۆرێک لەگەڵ ھاوسەرەکانتان سێکس ئەنجام نەدەن چونکە زیانتان پێدەگەیەنێت بەتایبەتی بۆ دووگیانی!.
ھەوڵمەدەن زیادەخۆری لەخواردندا بکەن لەکاتی سوری مانگانەدا، چونکە زیانی ھەیە و بری پێویست بخۆ تا کار لە ھۆرمۆنت نەکات و کێش زیاد بکات.
بەھیچ جۆرێک لەکاتی سوری مانگانەدا مو لامەبە، چونکە زیان بە ھۆرمۆنی “ئیسترۆجین ” دەگەیەنێت و ئازار زیاتر دەبێت.
بەھیچ جۆرێک دەرمان و چارەسەر بەکارمەھێنە، چونکە کاریگەری خراپ بەجێدەھێلێت.
دەست لە خواردنی سوێر و خوێ ھەڵگرە، لەکاتی سوری مانگانەدا زیاتر توشی ھەلئاوسانت دەکات