ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سودو گرنگیە کانی شێلم چین ؟

لەوەرزی زستان و سەرمادا زیاتر ئارەزووی  خواردنە زستانەییەکان دەکەین یەکێکیش لەو خواردنانەی کە لە وەرزی سەرمادا خواستی زۆر لەسەرە شێلمە.

بە چەندین شێوە ئامادە دەکرێیت باوترینیان شێلم بەترش و شێلمی کولاوە .

شێلم سەر بە خێزانی چەوەندەرە  سودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤەکان ھەیە دەولەمەندەبە چەندین مادە خۆراکی گرنگ، لەگەل ئەوەشدا ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە وە لە پێکھاتەکەیدا  بڕێکی زۆر ڕیشالە خۆراکیەکانی تێدایە ئەوەش یارمەتی دەرە بۆ چالاکی ڕیخۆلەکان و مەترسی توش بوونی ھەوکردنی قۆلۆن و قەبزی کەم ئەکاتەوە.

هەروەها یارمەتی باشترکردنی تەندروستی دڵ دەدات و بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە. خوێن بەرەکان چالاک دەکات ھێز لەسەر خوێن بەرەکان و دەمارەکان کەم دەکاتەوە بەو شێوەیە دڵ لە جەلتەو گیرانی مولولەکان دوور دەخاتەوە .

بەھۆی ئەوەی کە ڕێژەیەکی زۆر کالسێۆمی تێدایە یارمەتی دەرێکی باشە بۆ بەھێز کردنی ئێسکەکان و ماسولکەکان .

بۆیە پزیشکەکان ھەمیشە ھۆشداری دەدەن بەوەی شێلم لە ژەمە خۆراکیەکان بونی ھەبێ ھەروەھا لە شێلمدا پێکھاتەی رووەکی سود بەخش ھەیەکە ڕێگەلە توش بوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجەدەگرن و یارمەتی کەمکردنەوەی بلاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان دەدەن  وێرای ئەوانەش ھاوسەنگی شەکر لە خوێندا رادەگرێت و یارمەتی دابەزینی  کێش دەدات، بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لەڤیتامین C وA لەخۆ دەگرێت بۆ خۆپاراستن و تەندروستی قژ زۆر بەسودە.

 بەلام وێرای ئەم ھەموو سودە کەسانێک ھەن کە نابێ شێلم بخۆن.

پزیشکان ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو کەسانەی کە دەرمانی روون بوونەوەی خوێن دەخۆن  نابێ شێلم بخۆن و ئەو کەسانەی کە بە دەست غودەی دەرەقیەوە دەنالێنن  نابێ شێلم بخۆن.

هاوشێوە

هەستاری

هەستیاری بریتییە لە حاڵەتێك كە تیایدا كاردانەوەیەكی زیاد لە ئاسایی

ڤیدیۆ