پەڵپینە ڕوەکێکی خۆرسک و بەربڵاوە لەوەرزی ھاویندا دەڕوێت و گەشەیەکی خێرای ھەیە، بەیەکێک لە بەسودترین روەکەکانی جیھان دادەنرێت و کوردستانیش بێ بەش نیە لەو ڕووەکە .
پەڵپینە بەچەند شێوازێک دروست دەکرێت وەک شۆربا و زەلاتە.
لە پەڵپنەدا چەند پێکھاتەی خۆراکی گرنگ ھەیە، بەجۆرێک ( ١٧ ) جۆر ڤیتامین و کانزای تێدایە و بە چارەسەری زۆرترین نەخۆشیەکان دادەنرێت.
بەرگری جەستە بەھێز دەکات، بە مادەی ئۆمیگا ٣ دەولەمەندە و سودی باشی بۆ تەندروستی دڵ ھەیە. چونکە کار لەسەر کۆلسترۆڵی زیان بەخش دەکات.
لە نوێترین توێژینەوەدا باس لەوە کراوە پەڵپینە بەیەکێک لەو روەکانە دادەنرێت کە خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات بە تایبەت شێرپەنجەی ( مەمك . جگەر .قورگ ) ھەروەھا بە ڕێژەی لە ٥٠% خانە شێرپەنجەییەکانی ناوسییەکان لە ناو دەبات.
هەروەها ھاوسەنگی شەکر لە خوێندا رادەگرێت بۆ ئەوەش یارمەتی توشبوانی جۆری دووەمی شەکرەدەدات کە کێشیان داببەزێنن.
پەڵپینە دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵیەکان ھەستی تێر بوون زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن، بۆیە پزیشکان و شارەزایان ھۆشداری دەدەن کە ئەو روەکە بکرێتە لیستی ژەمە سەرەکیەکان و بە بەردەوامی بخورێت.
هەروەها ئەم ڕووەکە سودی بۆ مندالانیش ھەیە و مەترسی توش بوون بە ئۆتیزم و بەدخۆراکی لە مناڵاندا کەم دەکاتەوە.
ئا/ سەیران