ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

(بێوەژن) یاخود (بوێرە ژن)

سەیران محەمەد

لە كۆمەڵگە و كولتوری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كاتێك ژنێك بەهەر هۆیەك بێت هاوسەری نەمێنێ‌ پێی دەوترێت (بێوە ژن).

ئەمە ئەگەر بێیت و ژنێك زوڵم و ستەم و كۆیلایەتی یان ژێردەستەیی قبوڵ نەكات لە هاوسەری جیابێتەوە، یاخود ژنێك بەهۆی مردنەوە هاوسەری لەدەستبدات.

سەرەڕای ئەوەی ژنە، هەندێجار لەبەر وەفاو خۆشەویستی هاوسەرەكەی یاخود لەبەر خاتری پەروەردەی منداڵی، هەرچی خۆشی خۆی و ئارەزووی هەیە لەخۆیدا دەیمرێنێ‌، لەوە بەدواوە خۆی بێبەش دەكات لەهەموو ئەو خۆشیانەی كە هەیەتی وەك ژنێك پێویستی پێیەتی.

سەرەرای ئەوانە، هێشتا لە كۆمەڵگە و كولتوردا لەبری ستایش و رێزگرتن و كار ئاسانی بۆی، ئەو ژنە بەبێوە ژن ناوی دێنن، ئیتر وا لەو ژنە دەكرێ‌ كە ئەم بێ‌ هاوسەرییە دەبێتە بارگرانییەكی تر بۆی ‌و قورسكردنی ژیانی و بەژمارە دوو سەیركردنی، ئەمەش وا لە ژنان دەكات كە بەتەواوی بكەونە ژێر كاریگەری ئەو كولتورە و چاو لە زۆربەی مافەكانیان بپۆشن.

یان دێن ستایشی هەندێك ژن دەكەن و بەپیاو دەیان شوبهێنن، بۆ نمونە دەڵێن (وەك پیاوی مەرد) دانیشتوە، لەكاتێكدا ئەم وشەیە زۆرینەی ژنان وا فێركراون كە بە شانازی بزانن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا هەڵەیەكی گەورەیە.

ژن خۆی خاوەنی شكۆ و تایبەندمەندی خۆیەتی، بۆیە ئەو ژنانەی كە ئاماژەم پێدا لەسەرەتا دەكرێ‌ بڵێین ئەمانە ژنن بە واتا تەواوەتییەی ( ژن)، بۆیە دەبێت پێیان بوترێ‌ (بوێرە ژن) نەك (بێوە ژن).

هەر لەسەر ئەو ژنانەی بەهەر هۆكارێك هاوسەریان لەدەستداوە، كارول سەماحە خانمە هونەرمەندی لوبنانی گۆرانییەكی لەوبارەیەوە و بۆ ئەو ژنانە وتوە بەناوی (جیابووەوە یاخود تەڵاقدراو) بۆ خستەڕو و تیشك خستنەسەر ئەو تێڕوانینانەی لە كۆمەڵگە دا لەسەر ئەو ژنانەن كە جیابونەتەوە یان بە هەر هۆیەك هاوسەریان لەدەستداوە.

ئەمەش تێكستی گۆرانییەكەی كارول سەماحەیە:

حوكمدراوم بە تەنهایی و

تاوانەكەم ئەوەیە

جیابوومەتەوە

خەڵكی لە زمانیان پەتی

لەسێدارەدانیان بۆ درووستكردووم

نازناوم بووە بە تەڵاقدرا و

قەدەغەكرا و لە عاشقبوون

تەنیا بۆ بەكارهێنانی سەرجێی

لەگەڵ بروانامەی ئەزموونێكی مۆركراو

ژنێكی بەكارهاتوو بەلەمێك بە چارۆكەی دڕاوەوە

پیاوان وەك جێخەوێك یان پەرداخێك حەز دەمبینن

كەوچكێكیان لێدەوێت

وەك ئەوەی وێستگەیەكی چاوەڕوانی بووبێتم

هەمووان سەردانی دەكەن،

بەڵام كەس تێیدا نامێنێتەوە

بەڵێ‌ من جیابووەوەم من ئەو ئازادەم

كە رەتیدەكاتەوە پارچە كاغەزێك

حوكمی بكات

هێشتا بەكەڵكی خۆشەویستی دێم

چونكە رۆحم پاكیزەیە ئەی بێئەقڵینە

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ