منداڵ تا تەمەنی ١ ساڵی سەریان زۆر نەرمە، گەر بۆ ماوەێكی زۆر پشتی سەری بە یەكلا دابنرێت ئەوە ئەو لایەی سەری تەخی دەبێتو ئەم تەختیەی سەری وادەكات ناوچەوانی ئەو بەشەی تەخت بووە دەرپەرێتە پێشەوە بەمەش سەری منداڵەكە زۆر نارێك دەرئەچێت.
دەبێت لەكاتی خەودا سەری منداڵە ساواكە بەنەرمی بجوڵێنرێتەوە بەجۆرێك هەر جارەو سەیری لایەك بكات، شەوێك سەیری ڕاست، شەوێك سەیری چەپ بكات بۆ ئەوەی پشتی سەری رێك دەرچێت.
دەبێت دایكان جار جار منداڵەكەی لەباوەشدا بخاتە سەر دەم، بەڵام بەهیچ جۆرێك نابێت لەسەر دەم بخەوێت.
گەر بەم هۆیەوە لایەكی سەری منداڵەكە تەخت بوو، ئەوا هەوڵبدرێت لەكاتی خەودا منداڵەكە سەیری لاكەی تری بكات، واتا لەسەر پشت بخەوێت، بەڵام سەیری لاكەی تر بكات بۆ ئەوەی پشتی سەری منداڵەكە رێكبێتەوە.
هەندێجار نارێكی سەری منداڵ بەهۆی نەخۆشیەوەیە، هەر كە لەدایك دەبێت سەری نارێكە، واتا پەیوەندی بە شێوازی خەوەوە نییە.
د. ئاكۆ كەریم
پزیشكی پسپۆڕی منداڵان