Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
ئە‌گه‌ر هه‌مو شوێنێک بوو به‌بازاڕ ئیتر شوێنی ژنانی تیادا نامێنێته‌وه‌ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئە‌گه‌ر هه‌مو شوێنێک بوو به‌بازاڕ ئیتر شوێنی ژنانی تیادا نامێنێته‌وه‌

سادگورو گه‌وره‌ فه‌یله‌سوفی هندی رای وایه‌ که‌ له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌کان خه‌ریکه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌موو شوێنێک بکه‌نه‌ بازاڕ. له‌بازاڕدا زیره‌کیت چۆن ده‌رده‌که‌وێت؟ ئه‌و کاته‌ى که‌ که‌م بده‌یت و زۆر وه‌ربگریت. واته‌ که‌م ببه‌خشیت و ده‌ستکه‌وتت زۆر بێت. ئه‌مه‌ یاسای بازاڕه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێکى ژیانماندا جێبه‌جێ ببێت چی ڕووده‌دات؟ بۆ نمونه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له‌ نێو خزم که‌س و کار و هاورێیاندا یان له‌ ماڵه‌کانماندا له‌نێوان ئه‌ندامانى خێزاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌ به‌رقه‌رار بێت، شتێک به‌ناوى په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى ، هاوڕێیه‌تى په‌یوه‌ندى خێرانی له‌ ئارادا نامێنێت، گه‌ر سه‌یری کارى دایک بکه‌ین له‌ناو ماڵدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر چیه‌کی ده‌یکات به‌ خۆشه‌ویستیه‌وه‌ ده‌یکات، و هه‌وڵ‌ ده‌دات کاره‌کانی به‌باشترین شێوه‌ ئه‌نجام بدات ته‌نها بۆ ساده‌ترین کارێک که‌ چێشت لێنانێکی ڕۆژانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ده‌وریدا دێت تا ئه‌و خواردنه‌ زۆر به‌تام و به‌له‌زه‌ت ده‌رچێت، بۆیه‌ هه‌مومان ده‌ڵێین چێشتی ده‌ست دایکمان زۆر خۆشه‌ ئه‌مه‌ هۆکاره‌که‌یه‌تی، چونکه‌ به‌ڕاستی به‌خۆشه‌ویستیه‌وه‌ لێی ده‌نێت. سه‌رنجبده‌ین هه‌مو ڕۆژێکی چێشت لێنانی وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ ئازیزترین میوان خواردنه‌کانی ئاماده‌ بکات. سروشتى دایک به‌خشینه‌، هه‌ر ده‌به‌خشێت و ده‌به‌خشێت و زۆر که‌م چاوه‌ڕوانی پاداشت و ده‌ستخۆشیه‌. هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ وا ده‌کات هه‌مومان له‌ ماڵه‌وه‌ له‌ هه‌موو هیلاکی و هه‌راسانکاریه‌کى کارى ڕۆژانه‌مان پشوو وه‌ربگرین، له‌هه‌مو جێگایه‌کی تر زیاتر دڵنیابین و هه‌ست به‌ئارامی و نه‌وازش بکه‌ین.

ئه‌گه‌ر هه‌موو شوێنێک ببێت به‌بازاڕ هه‌رگیز مرۆڤه‌کان ئیسراحه‌ت ناکه‌ن. ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خراپ ده‌کات، ئه‌وه‌ بکوژى په‌یوه‌ندیه‌کانی نێونمانه‌، دواجار له‌ ئه‌نجامی ئه‌م شێوه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌ که‌ یاسای بازار له‌ هه‌مو شوێنیک جێبه‌جێبکه‌ین، به‌و شێوه‌یه‌ ڕه‌فتار ده‌که‌ین: که‌ی ئیشم پێت بوو سڵاوت لێ ده‌که‌م و که‌ی ئیشم پێت نه‌ما سڵاوت لێ ناکه‌م، ئه‌م شێوه‌ ڕه‌فتاره‌ هه‌راسانمان ده‌کات، و زۆر  زوو ده‌مانخاته‌ ژێر فشاری ده‌رونییه‌وه‌.

   بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو شوێنێکدا وه‌کو بازاڕ مامه‌ڵه‌مان کرد، ئه‌وا جێی ژنانی لێ نابێته‌وه‌. ئه‌و کاته‌ هه‌موو جێگاکان ده‌بنه‌ جێی پیاوان و ڕۆڵ ڕۆڵی ئه‌وان ده‌بێت، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى وه‌رگرتنی قازانج ، سودوه‌رگرتن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ده‌بێت، واته‌ په‌یوه‌ندی و به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کان له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگ بون و یه‌کتر په‌سه‌ندکردن و خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ مرۆڤ ئه‌نجام نادرێت. له‌کاتێکدا په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گرنگترین شتن له‌ ژیانى ژناندا.  لێهاتویی ژنان بۆ په‌یوه‌ندییه‌کان زیاتره‌ و کامه‌رانی خۆشبه‌ختی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه‌، له‌خێزاندا دایک کۆڵه‌که‌ى یه‌کگرتویی خێزانه‌ و ئه‌و رایه‌ڵه‌یه‌یه‌  که‌ هه‌موان له‌ چوار ده‌ورى خۆی کۆده‌کاته‌وه‌، له‌ کۆمه‌ڵگه‌شدا ژنان رۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه‌ بۆ له‌یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ و به‌رده‌وامى دان به‌و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى که‌ تیایدا کارلێکى کۆمه‌ڵایه‌تى و گۆڕانکارى ڕوودادات به‌ئاراسته‌یه‌کدا که‌ سه‌رکه‌وتوو بنکه‌وتووى تیا دروست نه‌بێت، په‌یوه‌ندیه‌ک که‌ پڕ نه‌بێت له‌ دڵه‌راوکێ و دوو ڕویی ، و ترس له‌وه‌ى نه‌وه‌کو به‌کار بهێنرێم و فێڵم لێ بکرێت. په‌یوه‌ندیه‌ک که‌ هه‌ردولا براوه‌ بن و هه‌ست به‌ خۆشی بکه‌ن و هه‌ست بکه‌ن که‌ پێویتسیان به‌و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌یه‌ و لایه‌نی مه‌عنه‌وى و فه‌رهه‌نگیان به‌رجه‌سته‌ ده‌کات و رۆحی هاوکاری و خۆبه‌خشی و هاوسۆزیان تیا ده‌وروژێنێت. ئاشکرایه‌ هه‌میشه‌ جێکه‌وته‌ى په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی پشت به‌ست به‌م به‌ها مرۆڤایه‌تیانه‌ گۆڕانکاری ده‌رونی و ئاڕاسته‌ عه‌قڵی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه‌ و داهێنه‌ر، که‌ تیایدا ژنان باشترین ده‌رفه‌تى خۆناسینیان بۆ دروست ده‌بێت. وێرای ئه‌وه‌ى که‌ ژنان ئاماده‌یی گۆڕانکاری زیاتریان هه‌یه‌ به‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى گشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا ده‌بنه‌ هه‌وێنى بونیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌ مه‌عنه‌وییه‌کان که‌ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی خۆشه‌ویستى و هاوسۆزی دروست ده‌بێت.نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندی و ململانێى  ماددی. و پێگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى .

نازه‌نین عوسمان محمد

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ