Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
سه‌رمايه‌دارى چۆن ژن ده‌كات به‌ كاڵا؟ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سه‌رمايه‌دارى چۆن ژن ده‌كات به‌ كاڵا؟

شاناز هيرانى

ئێمه‌ى مرۆڤ به‌شێوه‌يه‌كى گشتى له‌ پێكهاتن و دروستبوندا له‌يه‌ك ده‌چين، به‌ڵام جياوازين له‌شێوه‌ى گوزراشت كردنمان بۆ ئه‌و واقيعه‌ى ئێستا هه‌يه‌و هه‌ميشه‌ خۆمانى لێ لا ئه‌ده‌ين.

داهات و ده‌ستكه‌وتى به‌كاڵاكردنى ژن و فرۆشتنى جه‌سته‌ى و بازرگانى پێوه‌ كردنى، هيچى كه‌متر نييه‌ له‌ داهات و ده‌ستكه‌وته‌ مادديه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ى به‌هۆى چه‌ك و مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ساڵانه‌ ده‌ست ئه‌و باند و گروپانه‌ ده‌كه‌وێت كه‌ به‌م كاره‌ هه‌ڵده‌ستن. به‌كارهێنانى (استغلال)كردنى ژن و منداڵ و به‌كۆيله‌كردن و به‌ بازاڕكردنى ژن وه‌ك كاڵايه‌ك، له‌هه‌مو بازرگانيكردنێك به‌ربڵاوتره‌ له‌ جيهاندا. له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستيش به‌ شێوه‌يه‌كى فراوانتر و به‌جۆره‌ها شێواز مامه‌ڵه‌ به‌ ژنانه‌وه‌ ده‌كرێت.

زۆرجاريش ڕێگه‌ نه‌دان به‌ باس كردنى ئه‌و باسه‌، يان به‌هۆى داب و نه‌ريته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌باوه‌كان، وايكردووه‌ كارى ئه‌م باندانه‌ ئاسانتر بێت.

پاش به‌دياركه‌وتنى رێكخراوى داعش و گروپه‌ تيرۆريسته‌كانى تريش، بيرۆكه‌ى ده‌رخستنى ژن وه‌ك دياريه‌ك، يان وه‌ك پاداشتێك بۆ پياوى جيهادى، زياتر په‌ره‌ى به‌و بازرگانيه‌ داوه‌ و ژنى كردووه‌ به‌ كاڵايه‌ك بۆ كڕين و فرۆشتن. ژنان به‌شێوه‌يه‌كى زۆر ڕيسوايانه‌ هه‌رزان بازاڕ ده‌كرێن. له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى ئينته‌رنێت.

هه‌ر له‌ به‌دياركه‌وتنى مێژوويى مرۆڤايه‌تى، به‌كاڵاكردنى ژن په‌يوه‌ست كراوه‌ به‌ كۆيلايه‌تى، چونكه‌ هێزه‌ گه‌وره‌كان، هه‌ميشه‌ لاوازيان چه‌وساندۆتەوە و ژنانيان به‌ كۆيله‌ بردووه‌ و ناچاريان كردوون ملكه‌چ بن بۆ مه‌رامه‌كانيان. چه‌ندين سه‌ده‌ و ده‌يه‌ له‌و مێژووه‌ به‌ زاڵبونى به‌هێزه‌كان ناسراوه‌. به‌رده‌وام لاواز ملكه‌چ بوه‌ بۆ به‌هێز، هه‌ژاران خۆيان فڕۆشتوه‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ى غه‌ريزه‌ى به‌هێزه‌كان.

ڕاگه‌ياندنى سه‌رمايه‌داريش له‌ ئێستادا بۆته‌ ئه‌و كه‌رسته‌يه‌ى، كه‌ گوتارى سه‌رمايه‌دارى خۆى و كلتوره‌كه‌ى خۆى پێ تێده‌په‌ڕێنێت و وێنه‌يه‌ك ده‌كێشێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتى و ژنيش له‌ناويدا به‌ تايبه‌تى. بۆيه‌ ژن وه‌ك كاڵايه‌ك بۆ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ كاڵاكانى به‌كارده‌هێنرێت. به‌مه‌ش بازاڕه‌ ئازاده‌كه‌ى پێ فراوان ده‌كات، بازاڕێك كه‌ هيچ ديسپلينێك يان ياسايه‌كى ئه‌خلاقى ته‌حوكمى پێوه‌ ده‌كات. چونكه‌ له‌ هزرى سه‌رمايه‌داريدا، ويست پاساو بۆ ڕه‌فتاره‌كان ده‌هێنێرێته‌وه‌. بۆيه‌ هيچ كاتێك دوو دڵ نابێ له‌به‌كارهێنانى هه‌ر رێگه‌يه‌ك بۆ زيادكردنى داهات. هيچ حسابێكيش بۆ پێويستيه‌ مرۆيى و كۆمه‌ڵايه‌تى و كلتوريه‌كان ناكات. ئه‌وه‌ى لاى ئه‌و گرنگه‌ ته‌نها به‌دەست خستنی داهاته‌. لێره‌دا ڕاگه‌ياندن به‌هه‌موو جۆره‌كانيه‌وه‌ ژن وه‌ك كاڵايه‌ك به‌كاردێنێت و له‌ بازاڕى سه‌رمايه‌داريدا كڕين و فرۆشتنى پێوه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێى ده‌وترێت كۆيلايه‌تى سه‌رده‌م، كه‌ به‌ ڕێگه‌ى چه‌ندين ياساى نوێ پاساوى بۆ ده‌هێنڕێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌ياندنه‌ پروپاگه‌نده‌يه‌كاندا، ژنان له‌چوارچێوه‌ى وێنه‌يه‌كى نيشاندراو، كه‌ چه‌ندين جار دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، په‌خش ده‌كرێت بۆ خولقاندنى نمونه‌يه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ژنان و خولقاندنى پێوه‌رى جوانى، ئه‌مه‌ش هه‌موى خزمه‌ت به‌ كۆمپانياكانى جوانكاريى ده‌گه‌يه‌نێت. چونكه‌ وێنه‌ى ژنێكى نمونه‌يى، كه‌ كۆمپانياكانى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و كه‌رستانه‌ و ناوه‌رۆكى ئه‌و وشانه‌ى هاوته‌ريبه‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌كان، زۆرجار ئاماژه‌ به‌ جوانيه‌كى ورژێنه‌رانه‌ ده‌دات.

سيسته‌مى سه‌رمايه‌دارى له‌ بنه‌ڕه‌تدا و به‌ سروشتى خۆى له‌سه‌ر به‌كارهێنانى هه‌ژاران له‌لاى به‌هێزه‌كانه‌وه‌ دروستبوه‌. به‌مه‌ش واقيعى ژن له‌ پله‌به‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تيدا له‌خوارى خواره‌وه‌يه‌ و هه‌ميشه‌ ڕووبه‌ڕووى خراپترين جۆرى ئيستغلال كردن ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ سروشتى سه‌رمايه‌دارى، سروشتێكى قازانجيه‌ و سيسته‌مى بازاڕ تێيدا ئازاده‌. ڕێگه‌ نادرێت به‌ ژن هيچ ڕووبه‌ڕێك يان زه‌مينه‌يه‌كى بۆ ساز بێت بۆ سه‌لماندنى خۆى به‌شێوه‌يه‌كى ديموكراسيانه‌ و ئازادانه‌.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك بزاڤى ژنان و (فێمێنيسته‌كان) به‌تايبه‌تى هه‌وڵى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى سه‌رمايه‌داريان داوه‌ به‌ رێگه‌ى دژايه‌تى كردنى كلتورى به‌كاربه‌ر و به‌كاڵاكردنى ژنان و داواكردنى يه‌كسانى ته‌واو بۆ ماف و ئه‌ركه‌كان. به‌ڵام تا ئێستاش نه‌توانراوه‌ بگه‌نه‌ ئاستى پێويست و ده‌سته‌وه‌ستانه‌ به‌رامبه‌ر سيسته‌مه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ى سه‌رمايه‌دارى. ته‌نانه‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپيشدا، كه‌ هه‌ميشه‌ بانگه‌شه‌ بۆ ديموكراسيه‌ت ده‌كه‌ن و ژنان تێياندا چونه‌ته‌ ناو بواره‌كانى سياسه‌ت و جێبه‌جێكارى، به‌ڵام سيماكانى به‌كارهێنانى ژنان تا ئيستاش له‌ناشيرنترين وێنه‌دايه‌. گه‌وره‌ترين وڵات له‌جيهان قێزه‌ونترين كرده‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجام ده‌دات. سه‌ربارى چه‌سپاندنى ئه‌م هه‌موو ياسايانه‌. كه‌چى ژنان تا ئيستاش نه‌گه‌يشتونه‌ته‌ يه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى ته‌واو.

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ