بەڕێوەبردن پێویستی بە لێهاتویی و تواناو ئەزمون و سەلیقەیی و پسپۆری و شارەزایی و هونەرییەوە هەیە، بەرێوەبردن ژن بێت یاخود پیاو پێویستە ئەو پێوەرانەی تیادا كۆبێتەوە، بەشداری ژنان لەكایە سیاسی و ئیدارییەكان شتێكی تازە نییە.
هەرچەندە كەم نین ئەو ژنانەی كە لە كایە سیاسی و ئیدارییەكاندا هەن، بەڵام كەمن ئەو ژنانەی كە بە سروشتی ژنانە و بە رۆحی ژنانەی خۆیان بێ پاڵپشت و پەیڕەوی فەرمانی پیاوان كار بكەن، هەرچەندە بەرێژە (25%)ی ژنان بەشداریان هەیە، بەڵام دەكرێ و دەبێ تەنها ژنێك بتوانێ بەتوانا ژنانەكانی كاری ئەو ڕێژەیە بكات.
لەئێستادا و دوای ٢٣٨ ساڵ لەشاری سلێمانی ژنێك دەبێتە سەرۆكی شارەوانی ئەم شارە، بەهیوای ئەوەی كە ئەم خاتونە بە تواناو لێهاتووی ژنانەی خۆی جێدەستی خۆی لەم شارەدا دیاری بكات و ئەم شارە بكاتە لانەیەكی (ئارام)و بەهەستە ژنێتیەكانیەوە (سۆز)ی ژنێتی خۆی بپرژێنێ بەسەر شاردا و ببێتە مایەی ئاوەدانی بۆ ئەم شارە.
سەیران محەمەد