کنێر عه‌بدوڵا
شانازی‌کردن به‌خود؛ یه‌کێکه له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی خودی مرۆڤ بۆ خۆی گوزارشتی لێده‌کات یان که‌سێکی دیکه بۆی ده‌رده‌بڕێت، له هه‌ردوو باره‌که‌دا ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه مرۆڤ بزانێت ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی شانازیکردنی له‌چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟
شانازی‌کردن به‌خود؛ گرێدراوی چه‌مکی خودناسییه که چه‌مکێکه به‌زۆری له زانستی ده‌رونییدا به‌کاردێت و هه‌ندێ جاریش له زانستی فه‌لسه‌فه‌دا بۆ وه‌سفکردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی که خود خاوه‌ندارێتی ده‌کات له‌کاتی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێک له‌خۆی به‌وه‌ی که‌سایه‌تی و توانا راسته‌قینه‌کانی من چییه؟ که به‌هۆیه‌وه خودی مرۆڤ؛ له‌رێی ناسینی خۆیه‌وه له‌خۆی تێده‌گات و لێیده‌کۆڵێته‌وه له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌کانی ده‌رونیی، جه‌سته‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فکری و ئاستی که‌سایه‌تی هتد تا له ئاکامدا بزانێت له‌کوێی گه‌شه‌کردنه‌کانی جیهانهوهیهوهو له کوێدا پێویستی به باشترکردن و پیاچونه‌وه‌و گه‌شه‌کردن هه‌یه، خاڵه به‌هێزو لاوازه‌کانی چین؟ چی کردوه‌و پێویسته چی بکات، چی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌بێت ئامانجه‌کانی له‌چیدا په‌ره‌پێبدات؟ ئیدی خودناسی؛ پرۆسه‌یه‌کی عه‌قڵی وفکرییه وله‌هه‌مانکاتدا به‌رده‌وامه که هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا ئه‌و ساته‌ی ماڵئاوایی له ژیان ده‌که‌یت.
له دانیشتنێکی خێزانی‌دا پرسیارێکم ئاراسته‌ی خێزانێک کرد به‌وه‌ی تا چه‌ند وه‌ک هاوسه‌ر یه‌کتری ده‌ناسن؟ له وه‌ڵامێکدا پیاوه‌که ووتی 60% هاوسه‌ره‌که‌م ده‌ناسم، و له به‌رامبه‌ردا ژنه‌که‌ی ووتی 100% ده‌یناسم، له کاتێکدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌ی خۆت وه‌ک خود چه‌ند ده‌ناسیت؟ جێی تێڕامان وسهرسامیی بوون.
به‌هه‌رحاڵ ناوه‌رۆک ووه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌م پرسیارووهڵامدانهوانه مه‌ودایه‌کی قوڵ و به‌رفراوان له‌خۆده‌گرێت و په‌یوه‌سته به ئاستی رۆشنبیری مرۆڤه‌کانه‌وه؛ بۆیه خودی رێژه‌که‌ش گوزارشته له تێگه‌یشتن له چه‌مکه‌کان.
گرنگی مرۆڤه‌کان له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت به‌وه‌ی کاتێک ده‌گه‌نه پۆسته جیاجیاکان له حوکمڕانیدا خۆیان رووبه‌ڕووی پرسیارێکی جدی بکه‌نه‌وه؛به‌وه‌ی ئایا به‌فعلی تا چه‌ند خۆیان ده‌ناسن وچه‌ندیان شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌که‌ن؟
شانازی‌کردن؛ به‌و واتایه‌ی خودی مرۆڤ به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌ستکه‌وت، داهێنان یان کارێکی تایبه‌ت وجیاواز یاخود مۆدێلێکی جیاوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بێت ؛نه‌ک هی که‌سێک یان لایه‌نێکی دیکه.
به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستاندا مۆدێله ناڕاسته‌کان زۆرجار خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه، به نموونه که‌سانێکی زۆری خاوه‌ن پۆست هه‌ن، ده‌بێت که رۆشتنه هه‌ر شوێنێک پۆلێک پاسه‌وانی به‌ده‌وره‌وه بێت، له‌کاتی بارانباریندا ده‌بێت چه‌تریان بۆ هه‌ڵگیرێت، وله‌کاتی سواربوونی ئۆتۆمبێلدا له چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌که‌دا بن و چه‌ندین مۆدێلی کۆپیکراوی پێشووتر خۆی دووباره‌ده‌کاته‌وه وله وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: پرۆتۆکۆله !؟
زۆرجار مرۆڤه‌کان شانازی به شتێکه‌وه ده‌که‌ن که خۆیان پێوه‌ی ماندوو نه‌بون ؛وه‌ک دنزل هایس واشنگن – ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی له ووته‌یه‌کیدا ئاماژه‌ی پێده‌کات وده‌ڵێت:” نه‌نگییه گه‌ر شانازی به شتێکه‌وه بکه‌یت که دروستکه‌ری نیت، شانازی به جوانییهکهتهوه مه‌که، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوڵقێنه‌ری نیت، و بهنازناوتهوه مه‌که، چونکه هه‌ڵبژاردی خۆت نییه؛ به‌ڵکو شانازی به ئهخلاقتهوه بکه، چونکه خۆت دروستی ده‌که‌یت!” له واقعدا له نێوه‌ندی ئه‌م سستمهشدا گه‌یشتن بهپۆستهکانیش زوربه‌ی جار له‌ڕێی پێوه‌ری توانا‌و لێهاتوویی وشارهزاییهوه مرۆڤه‌کان پێینه‌گه‌یشتوون، شانازییهکانیش ئه‌وه‌نده‌ی به مێژوو، بنه‌ماڵه، نازناو، وپۆست و شتی تره‌وه‌یه؛ هێنده به ماندوبونی خودی مرۆڤه‌کانه‌وه نییه ؛وه‌ک تاک، خودی کێشه‌که‌ش له‌مه‌دا خۆیده‌بینێته‌وه.
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و مۆدێلانه به‌گشتی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌رجه‌سته‌کراوه؛ له‌و روانگه‌یه‌ی به‌زۆری پیاوان له ده‌سه‌ڵاتدا بوونیان هه‌بوه؛ بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه تیشک بخرێته‌سه‌ری تێپه‌ڕین و وه‌لانانی ئه‌و مۆدێله بهسهرچوهیه که بێگومان ژنان ده‌توانن رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بێت له گۆڕینیدا؛ نه‌ک دووباره کۆپیکردنهوهو درێژەدان بێت پێی ؛له‌و روانگه‌یه‌ی بونی ژنان له‌نێو جومگه سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا نوێتره له پیاوان، چونکه ئهوخهسڵهتانهی بۆته که‌لتوری پهیڕەوکراو لای زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به‌گشت؛ به‌ڵگه‌ی دواکه‌وتوویی ئاستی تاک وکۆمه‌ڵ نیشان ده‌دات، چونکه مرۆڤی رۆشنبیر ده‌بێته خوڵقێنهرو به‌رهه‌مهێنه‌ری کلتوری کۆمه‌ڵ ودواتر کاریگه‌ری ده‌بێت وسستهم دێته‌به‌رهه‌م؛ بۆیه ئه‌رکی تاک به‌رپرسیارێتییه‌کی گرنگه بۆ گه‌یشتن به خودناسی و شانازیکردنی به‌خۆیه‌وه؛ ئیدی له‌و قۆناغه‌دا چه‌مکه‌کان سه‌رله‌نوێ خۆیان پێناسه ده‌که‌نه‌وه وئه‌رک وبه‌رپرسیارێتی و پۆسته‌کانیش له نێوه‌ندی ئه‌و سستمه‌دا مانای راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌بێت، ده‌رئه‌نجام مرۆڤه‌کان ئاڕاسته‌که‌ر ده‌بن؛ نه‌ک ئاڕاستهبۆکراو. بڕیارده‌ر ده‌بن؛ نه‌ک بڕیاربۆدراو، وئیدی مرۆڤه‌کان خۆیان ده‌بن و شانازی به مێژوو و به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه.