نوسینی: سەیران محەمەد
لەکلتوری ئێمەدا زۆرینەی خێزانەکان کچ لە سەرەتای پەروەروەردە کردنیەوە تۆوی پیاوەتی تێدا دەچێنن دەیانەوێت کچەکانیان پیاوانە ڕفتار بکەن، بەردەوام بەو شێوەیە ئاراستەت دەکەن بەجۆرێک لە جۆرەکان وا دەکەن کچەکان سەرسامی کرداریان بن و وەک ئەوان بن ئیتر کچیش بەردەوام ھەوڵ دەدات لە ئاستی ئەو حەزەی خێزانەکەی بێت. ئەمە سروشتە و بەزۆر کەس نەگۆراوە، کچیش ھەیە بەسروشتە جوانە کچێنیەکەی خۆی بەردەوام بوەو نەیتوانیوە ئەوە بەرجەستەبکات کە لێیان ویستوە لێرەدا ئەو کچانە بە بێ شەرم و بێ حەیا ناوزەند کراون بگرە بە جۆرێک ئەم سروشتەی خۆی بوە بە پەڵەیەک بۆی. سەرەڕای ئەوەی ئاراستەکە بەو شێوەیەیە ئیتر ھەرچی ئەرکێ کە بۆ کچی دادەنێن خۆی دەبینێتەوە لە خزمەت کردنی ماڵ و براو باوک، دەیکەنە ئەرکی سەرەکیان ئیتر ھەرچی کچێتی و ژنێتیە تیایدا نامێنێت و سروشتی ژنێتی بە تەواوی تیدا دەمرێنن.
دژی پیاو گەورەت دەکەن دوای بەرگەی دژایەتیشت ناگرن
کاتێ کچیانی شانازی دەکەن دەڵێن حساب بۆ پیاو ناکا کەبوی بە ژنیان دەبێ حسابیان بۆ بکەی تۆش راھێنراوی لەسەرئەوە و ئەوە خالی بەھێزی تۆبوە بە ئاستەم ئەتوانی لێی قوتار بیت دواتر دەبێتە کیشەو خاڵی لاوازی ژنەیەتیت، دەڵێن ژن نیەو ئەرکی ژنێتی جێ بەجێ ناکات.
کاتێک کاتی ھاوسەر گیری دێت براو باوک کچێکی نێری مەردی پیاوانە دەدەنە پیاوێک کە ژنێکی دەوێیت پڕاو پڕ بێت لە سروشتی ژنانە، ژنێک بۆ حەزو ئارەزووەکانی لێرەوە داوای ژنایەتیت لێ دەکەن دەبێ ژنێک بیت بۆ پیاوەکەت لە ئاست حەزو ئارەزووەکانیدا بیت دەبێ ئەو چی دەوێ ئەوە بیت.
ژنیش ئەوەی فێرکراوەو راھاتوە لەسەری ئەوەیە نێربێت و حساب بۆ پیاو نەکات ھەستە ژنێتیەکانی بەکارنەھێنێ ئەوەی بە گرنگە بیکات ماڵداری و دڵ راگرتنی ھاوسەرەکەی ئەرکی سەرەکیەتی، ھەرچی ھێزو توانای ھەیە بیخانە گەڕ بۆ رەزامەندی پیاوەکەی.
لێرەوە ئیتر پیاوەتی و مەردایەتی ژن کۆتای دێت و ئیتر ژنێکی بێ ھەستی بێ زەوقی کە لەئاست حەزو ئارەزووەکانیاندا نیت بۆیە دەبیتە جێی شەرمەزاریان کە وەک پێویست نیت و بۆن و بەرامت پیاو ھەراسان دەکات بۆنی چێشخانەت گرتوە ئەو بیانوانەی کە دەگیرن و دەوترێن من بە درێژایی تەمەنم گوێم لێ بوە بەردەوامە.