Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

زمانی دایك – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زمانی دایك

زمان و ئاخاوتن یەكێكە لەو ئامرازانەی كە پەیوەستبوونی مرۆڤ بەدەورو بەرو كۆمەڵ و نەتەوە وە گرێدەدات، مەبەست لەزمانی دایك ئەو زمانەیە كە یەكەمجار مناڵ لەباوك‌و دایك‌و خانەوادەكەیەوە فێری دەبێت‌و دەبێتە زمانی سەرەكی هەر كۆمەڵ و نەتەوەیەك، زمانی رەسەنی هەر نەتەوەیەك رەنگدانەوەی كلتوورو فەرهەنگی ئەو نەتەوەیەیە.
زمانی دایك یەكێكە لە مافە بنەرەتییەكانی مرۆڤ، بەپێی ئەو توێژینەوانەی سەبارەت بە زمان كراوە دەریخستوە كە زمانی دایك گرنگترین زمانە‌و كاریگەری زۆری هەیە لەسەر فێربونی هەر زمانێكی تر یان زمانی دووەم و سێیەم، هەر بەم هۆیەشەوە دەبینین لەوڵاتانی دیموكرات و ئازاددا رێگە ئەدەن بە مناڵ كە بەزمانی دایكی بخوێنێت و پۆلی تایبەتیان بۆ دەكەنەوە ئەگەر ژمارەشیان كەم بێت.

رۆژی زمانی دایك مێژوەكەی دەگەرێتەوە بۆ 21/2/1953 لەكاتێكدا پاكستان بۆ ئازادی خەباتی دەكرد خوێندكارانی زانكۆی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان كرد بۆ فەرمی كردنی زمانی دایك، بەڵام دەسەڵات بەچەك وەڵامیدانەوە.
هەر بۆ ڕێزگرتن لەو خەباتە، رێكخراوی یونسكۆ لە ساڵی 1999 رۆژی 21/2 هەموو ساڵێكی دەستنیشانكرد بە رۆژی زمانی دایك.

ئەگەر سەرنجی زمانی كوردی بدەین، بەداخەوە زمانی كوردی دایك لە پاشەكشەدایە بەتایبەتیش لەبەرئەوەی نەتەوەی كورد هەمیشە ژێردەستەی داگیركەر بووە لە ژێر فشاری سەپاندنی زمانی دەسەڵاتدا و ڕژێمی داگیركەردا بووە، بەهەموو زەبروزەنگێ‌ دەسەڵاتی سەردەست و قەدەغەكردنی زمانی كوردی، بەڵام نەتەوەی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان توانیویانە زمانەكەی خۆیان بپارێزن‌و بیكەنە قەڵخانێك دژی داگیركەرانی كوردستان‌و نەهێڵن بتوێتەوە، بەڵگەش بۆئەوە ئەو فەرهەنگ‌و شیعر‌و چیرۆك‌و داستانانەیە كە بە زمانی كوردی نوسراون.

هەرچەندە لە ئێستادا بەداخەوە جارێكی تر زمانی كوردی دایك لەم بەشەی كوردستان كەوتۆتە مەترسییەوە لەلایەك كەمتەرخەمی دەسەڵات لە پاراستنی زمانی كوردی و رێگەدان بە خوێندن بە زمانە بیانییەكان بەتایبەتی ئەوروپیەكان‌و بایەخنەدان بە زمانی كوردی لەو خوێندنگەیانەدا.

لەلایەكی تر بایەخنەدان بە فەرزكردنی زمانی كوردی لەناو دەزگا‌و دامەزراوە فەرمییەكانی عێراق كە لەدەستوری عێراقیدا چەسپیوە كە دەڵێ‌: «زمانی كوردی‌و عەرەبی دوو زمانی سەرەكی عێراقە»، هەروەها پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا‌و زمانی بەكارهاتوی ئامێرە تەكنەلۆجییەكان كە بۆتە زمانی سەرەكی زۆربەی گەنجان.

بۆیە گرنگە لەم رۆژە‌و هەموو رۆژێكدا گرنگی زیاتر بدرێت بەزمانی دایك‌و بەرنامەی نوێ‌ دابرێژێت بۆ پێشخستن‌و رێگرتن لە توانەوەی.

سەیوان رۆستەم

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ