Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
رەنگدانەوەى پرسى ژن لە راگەیاندنى کوردیدا – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رەنگدانەوەى پرسى ژن لە راگەیاندنى کوردیدا

ئاڤان فارس جاف

راگەیاندن  لە کوردستان بەهەموو  بەش و جۆر و بوارەکانى نەیتوانیوە بەهۆى پەیام و بەرنامەکانى تینوێتى وەرگرەکانى بشکینێ، راگەیاندن سەبارەت بە پرسى ژن و یەکسانى و هاوسەنگى زۆر  لەدواوەیە، ئەگەرچى لەڕووى چەندایەتیەوە  رۆژ لەدواى رۆژ  زیاد دەبێت، بەڵام سکاڵا و ناڕ ەزەایى و دەنگى ناکۆکى ژنە راگەیاندنکارەکانیش زیاد دەبێت بەهۆى نەبوونى  یەکسانى لە ناوەندى کارکردن و بەرنامە هەستیار و پڕ بینەرەکانى.

هاوسەنگى ژن و پیاو لە میدیا دەرخەرى تێگەشتن و بەرەوپیشچوونى کۆمەڵگەیە، بۆیە نابێت پرسى ناهاوسەنگى و نەبوونى یەکسانى بەئاسانى تێپەڕێت و  قسەى لەسەر نەکەین،  ناشکرێت بە پرسێکى لاوەکى بزانین، هەتاوەکو ژن لە راگەیاندن لە ناوەندى بڕیار  و لە شوێنە گرنگەکان و بەرنامە سەرەکیەکان  نەبینرێت،  ئەستەمە باس لە دیموکراسى و  کۆمەڵگەى مەدەنى  بکەین، چونکە گفتوگۆکانمان لەبارەى ئەو پرسە لاواز و بێ ئامانج بووە.

بەچاوخشاندنەوەیەک بۆ مێژوو دەردەکەوێت سەرەراى ئەوەى زۆر کات دەرچوونى رۆژنامە و راگەیاندن لەوسەرەدەمە،  بەسەرەتای گەشەى  میژووى رۆژنامەگەرى کوردى  دادەنریت، بەڵام  کە چاو بە ناوى دەستەى نووسەران و سەرنووسەرەکانى دەکەیت بەشێکیان تەنها ناوەکانیان ژنانەیە، بەداخەوە نە وتارى ژن و نە هیچ ژانرێک دەبینین  بیروهزرى ژن بێت،  بۆیە ئەگەر بمانەوێت  بۆ هۆکارى ئەو پەراوێزخستنەى ژن لە راگەیاندنى کوردستان بکۆڵینەوە، ناکرێت ئەو سەرەتایەش  بەلاوە بنێین، چونکە  ئەم سەر ەتایەش زۆر گەش نییە.

ئەگەرچى لەم سەردەمەدا ژمارەى دەزگا و ریژەى ژنانى راگەیاندنکاریش زیادیکردووە، بەڵام ئەو بۆچوون و تێڕوانینە گەشەى نەکردووە کە پێویستە ژن و پیاو هاوسەنگ و یەکسان بن لە  بەرێوەبردنى دەزگاکانى میدیا، کاتێک ئەو پرس و بابەتە لەگەڵ تێپەڕبوونى رۆژگار گەشەى نەکرد، ئەوا دەرئەنجامى ئەو هەموو کار و هەوڵەى هەیە، دلخۆشکەر نییە، چونکە هێشتا  لە پەیامى میدیاىى  ئەو گۆڕانکارییانە نابینین کە ببێتەهۆى بەرەوپێشەوەچوونى  ئاڕاستەى وەرگر.

تەنانەت گوتارى راگەیاندن لە کوردستان گوتارێکى پیاوانەیە، ژن تێدا ونە، گوتارى راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، بەهۆى نەبوونى ژن لە ناوەندى بریارى میدیایى هەمان ئەو مامەڵەیە لەگەڵ پرسى ژن دەکات کە لەنێو کۆمەڵگە دەکرێت، لەکاتى هاتنە پێشەوە پرسى تایبەت  بە دۆزى ژن بە ئاشکرا هەستى پێدەکرێت.

نەبوونى ستراتیژ و پلانى درێژخایەن بۆ گرنگیدان بە پرسى ژن، وایکردووە تەنیا لە بۆنە و یاد و کاتى پێویست گرنگى بە ژن بدرێت. بۆیە گوتارى راگەیاندن سەبارەت بە ژن، لاسەنگە.

گوتارى دەزگاکانى راگەیاندن زیاتر گرنگى بە رووکەش دەدەن، سەبارەت بە پرسى ژن. بابەتە سەرەکى و گرنگەکانى تایبەت بە ژن نەبوونەتە جێگەى گفتوگۆى گرنگ  و کاریگەرى نەبووە لەسەر  گۆرینى راى خەڵک.

راگەیاندن نەیتوانیوە بەربەستى کۆمەڵایەتى و نەریتى و ئایینى تێبپەرینێ.

هاوکات لە پرس و بابەتى رامیاریش سەبارەت بە ژن، گوتارى راگەیاندن، گرنگى نەداوە بەداهاتووى پرسى بەشدارى سیاسى ژن، بەرنامەى کورتخایەنى بۆ ئەو پرسە پێشکەشکردووە، گوتارى راگەیاندن هانى ژن نادات بۆ بەشدارىی سیاسى.

بۆشایى راگەیاندنى تایبەتمەند و رۆژنامەنووسى تایبەتمەند کاریگەرى لەسەر گوتارى راگەیاندن و هاندانی ژن لە بەشدارىى سیاسى هەیە، بۆیە دەتوانین بڵێن گوتارى راگەیاندنى کوردى، گوتارێکى نایەکسانى جێندەرییە و پیاوانەیە، کاریگەرى و رەنگدانەوەى بەسەر ستراتیژ و پرۆگرامەکانیشەوە هەیە

نەبوونى میدیاکارى ژن لە ناوەندى بریارى میدیایى، کاریگەرى راستەوخۆى کردۆتە سەر پەیامى میدیایى کەناڵەکان،میدیا لە کوردستان نەیتوانیوە خۆى دەرباز بکات لە کاریگەرى کلتوور و نەریت و بیروباوەڕى باو لە پرسى بایەخدان بە جێندەر، نەبوونى پلانى ستراتیژى دریژخایەن و یەکسانخواز  لە کەناڵەکان، هۆکارە بۆ بایەخنەدان بە پرسى جێندەر، سیاسەتى کەناڵەکانى میدیا لە کوردستان، سیاسەتێکى کلاسیک و تەقلیدییە، نەیتوانیوە کار لەسەر گۆرینى ئاڕاستەى تاک بکات، لە بەرامبەر پرسەکانى تایبەت بە ژن، بەتایبەت بایەخدان بە جێندەر.

میدیا لە کوردستان، زیاتر  بایەخى بە بابەتى سیاسى و ململانێیە سیاسیەکان و قەیرانەکان داوە، بابەتى بایەخى  بە پرسى جێندەر نەداوە، کلتوور و ژینگە کاریگەرى راستەوخۆى هەیە لەسەر بایەخنەدان بە پرسى جێندەر، کارکردن لەبارەى پرسى ژن لە میدیاى کوردى زیاتر رواڵەتىیە، گرنگى بە هێز و کاریگەرى و توانا و سەرکەوتنى ژن نەداوە لەبوارە جیاوازەکان، بەرنامەو پرۆگرامەکانى کەناڵە کوردییەکان، زیاتر لاسایى کەناڵەکانى وڵاتانى دەوروبەرن و بەشێوەیەکى لاوەکى کارى لەسەر نیشاندانى وێنەى ژن کردووە لە کۆمەڵگە، ژنانى میدیاکار بەهۆى نەبوونى ئەزموون و توانست و خۆپێگەیاندن، نەیانتوانیوە گۆڕانکارى لە شێوازى کارکردنى دەزگاکانى راگەیاندن بکەن، دەزگاکانى راگەیاندن کاریان لەسەر کاڵکردنەوەى جیاکارى جێندەر نەکردووە، ئەگەر هەشبێت پلانى کورتخایەن بووە، نەبوونى رۆژنامەنووسى تایبەتمەند و راگەیاندنى تایبەتمەند، یەکێکە لە هۆکارەکانى بایەخنەدان بە پرسى جێندەر.

جیاکارى لەنێوان میدیاکارى ژن و پیاو، لەسەر بنەماى جێندەرى، لە گرێبەستى کارکردن و پێدانى بەرپرسیارێتى بە ژنانى میدیاکار، وایکردووە ژنان باوەڕیان بە داهاتووى پیشەکەیان نەبێت و خۆیان بەرەوپیش نەبەن.

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ