لەلای خەڵكانی رۆژئاوا بۆتە كلتور كە دەبێت شەوان لەسەر تەختە خەو و دۆشەكێكی نەرم بخەویت، بەڵام ئەمە لە وڵاتانی ئاسیا و بە تایبەت لە ژووری نوستنی یابانییەكاندا بە جۆرێكیترە.
چەندین هۆكار هەیە كە وای لە یابانییەكان كردووە لەسەر زەوی بخەون و سیسەمی خەو بەكار نەهێنن، وە ئەمە تەنها پەیوەندی بە كلتووریشەوە نییە بەڵكو هۆكاری تەندروستیشی لە پشتەوەیە.
ماڵپەڕی “برایت ساید” لە بابەتێكی تەندروستی و كلتوریدا باس لە شێوازی ژیانی یابانییەكان دەكات و تیشك دەخاتە سەر شێوازی خەوتنیان كە لەسەر زەوی دەخەون و گرنگی بە بەكارهێنانی دۆشەكی نەرم ئەو تەختە خەوە نادەن كە پێیدەوترێت سیسەم. كە ئەمانە هۆكارن بۆ ئەوە:
خەوتن لەسەر شوێنێكی ڕەق و ڕێك بەسوودە بۆ تەندروستی پشت و ئازاری پشت كەم دەكاتەوە. هەروەها بڕبڕەی پشتت ڕێكتر دادەنێیت و سوڕی خوێن خێراتر دەبێت و لە بەیانیاندا زووتر بەئاگا دێیتەوە.
ئەم جۆرە نوستنە لە كوردەواریشدا گرنگی پێدراوە و تەنانەت لە زۆرێك لە گوندەكاندا لباد بەكار هاتووە لە جیاتی دۆشەك كە یارمەتی كێشەكانی فەقەراتی داوە و بەسود بووە بۆ تەندروستی.
ئا/ هۆزە لە برایت ساید وەرگیراوە