Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
رێڕه‌وی بزاڤی رزگاری ژنان له‌ باکووری کوردستان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

رێڕه‌وی بزاڤی رزگاری ژنان له‌ باکووری کوردستان

شنۆ هیرانی

مێژووی بزاڤی ژنان له‌ باکووری کوردستان، په‌یوه‌ندێکی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و جوگرافیا سیاسیه‌ی که‌ پێی ده‌گوتری ده‌وڵه‌تی تورکیا و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ره‌تای ساڵانی 1980 کانه‌وه‌ ده‌ستیپێکردوه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌ناوه‌ڕاستی 1970کانیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشوه‌چوونی بزاڤه‌ چه‌پ و بزاڤی خوێندکارانی کۆمۆنیست له‌ تورکیا، نوخبه‌ێکی ژنانی خوێنده‌وار له‌ زانکۆکانی تورکیا هاتنه‌ ناو ریزه‌کانی خه‌بات که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆڵ سێیه‌می فێمینیزمی له‌جیهان. له‌سه‌ر ئاستی نوخبه‌دا ژنانی کوردیش ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ناو بزاڤه‌ چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان و به‌تایبه‌تی له‌ناوه‌ بزاڤه‌کانی خوێندکارن و کرێکاران له‌و کاته‌دا. به‌ گه‌یشتن بۆ ساڵانی 1990کانه‌وه‌ خه‌باتی ژنان گه‌یشته‌ ئاستێکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری و خۆرێکخستن. ساڵانی 1980کان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دوای ئه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ بزاڤی ژنان گرنگێکی زۆری هه‌یه‌، له‌و قۆناغانه‌دا ژنانی کورد به‌شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر به‌شداریان له‌ چالاکیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان و خۆپیشاندانه‌کانی پارته‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کاندا ده‌کرد دژ به‌ سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارنی ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیف ده‌بوون به‌ ئه‌ندام کادری پارته‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان. که‌ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی رای گشتی کوردی و تورکیاشدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو.

قۆناغه‌کانی دوای 1990کان که‌ به‌سه‌خترین قۆناغه‌کانی له‌ خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی له‌ باکووری کوردستان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌ هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارته‌که‌ی ( تانسۆچیله‌ر) پرۆسیسێکی هاوشێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی رژێمی به‌عس که‌ له‌ کۆتایه‌کان 1980کانه‌وه‌ له‌سه‌ر کوردانی باشووری کوردستان له‌ عێراق په‌یڕه‌وکرا، له‌تورکیا به‌شێوازه‌ ناوێکیتربوو. که‌ ئه‌وه‌یش هه‌ڵمه‌تی کۆچپێکردنی زۆره‌ملێی دانیشتوانی ناوچه‌ کوردیه‌کان و وێرانکردنی گوندو ژێرخانی ئابووری و هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری و ئه‌شکه‌نجه‌و تیرۆر کردو کوشتنی بکه‌ر نادیار و بێسه‌ر وشوێنکرد….هتد. که‌ ئاماره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ ژماره‌ی زۆر ترسناک ده‌خه‌نه‌ ڕوو. له‌ناو ئه‌و ئاماره‌ ترسناکانه‌ش به‌رێژه‌یه‌کی زۆر ژنان هه‌بوون، که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کێک بوو له‌ هۆکارو پاڵنه‌ره‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ژنان زیاتر له‌ناو هێزو بزاڤه‌ ناسیۆنالستیه‌ کوردیه‌کاندا جێگای خۆیان بکه‌ونه‌وه‌ و ئه‌و ڕۆله‌ ببینن که‌ بتوانی به‌رپه‌رچی ئاستی دژواری ئه‌و سیستمه‌ داگیرکاریه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا بداته‌وه‌. ئه‌ویش به‌خۆ پۆلۆتیزه‌کردن بوو. ئه‌و بۆلۆتیزه‌ بونه‌ش پێویستی به‌ رێکخستنێک و ئایدۆلۆژیاێک و فه‌لسه‌فه‌ێکی ژیان هه‌بوو که‌ ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ژن بوونی خۆی تێدا به‌رجه‌سته‌بکات و نه‌بێته‌ پاشکۆی پیاوان و سیستمی نێرسالاری.

پارته‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان له‌ باکووری کوردستان رۆڵیکی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هزری رزگاری نه‌ته‌وه‌ی له‌م به‌شه‌ی کوردستان و هه‌م ڕۆلی گرنگیان هه‌بوو له‌پۆلێتیزکردنی ژنانی کورد. له‌ناو پارته‌سیاسیه‌کان به‌رێکخستنی ژنان و ته‌نانه‌ت گه‌یاندنی به‌ئاستی هاوسه‌رۆک، گرنگی به‌پێگه‌ی ژن داوه‌. پارتی گه‌لی دیموکراسی(هه‌ده‌په‌) له‌ساڵی 1994 وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بوو له‌سه‌ر ئاستی (له‌گالیتا) په‌ره‌ی به‌ سیاسه‌تێکی تایبه‌ت به‌ژن له‌ناو پارته‌که‌ی دا، له‌و قۆناغه‌شدا جه‌ماه‌وه‌ری ژن هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ بۆ رێکخستنێکی فراوانی ژنانی کورد.( گولتان کشناک.. هاوسه‌رۆکی پێشوی هه‌ده‌په‌، که‌ ئێستا له‌ زیندانه‌) له‌کتێبی( ره‌نگی مۆر له‌سیاسه‌تی کوردا) له‌ساڵی 2018 چاپکراوه‌ که‌ به‌شێکی گرنگی یاده‌وه‌ریه‌کانی ژیانی و خه‌باتی خۆی باس ده‌کات و ده‌ڵێ: ” له‌ناو پارتی هه‌ده‌په‌دا ساڵی 1997 به‌فه‌رمی رێکخستنی ژنان، 2000 لقه‌کانی رێکخستنه‌کانی ژنان، 2005به‌ولاوه‌ لیژنه‌کانی ژنانمان دروستکرد، له‌ڕووی رێژه‌شه‌وه‌ سه‌ره‌تا ٪25 و پاشان ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌رزبۆیه‌وه‌ بۆ 35٪ و تاگه‌یشته‌ 40٪و هه‌موو ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌ فیعلی له‌ناو کاردابوون. که‌ له‌کۆتایه‌که‌یدا له‌کاتی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی گه‌لان(ده‌ته‌په‌) بڕیاری سیستمی هاوسه‌رۆکی بۆ ڕاگرتنی باڵانسی جێنده‌ری و وه‌ک رێزێک بۆ خه‌باتی ژنان وه‌رگیرا.”

ژنانی کورد له‌ باکووری کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ خۆرێکخستنه‌ له‌ناو سیاسه‌ت، له‌لایه‌ک هێزو ده‌سه‌ڵاتێکی زۆریان له‌ناو ئیداره‌ خۆجێیکان و له‌لاێکیتر بوون به‌ ستوونێکی به‌هێز بۆ سەپاندنی یه‌کسانی له‌نێوان ژن و پیاو له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. هه‌م به‌ ڕوانگه‌یه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌به‌ده‌ستهێنانه‌ی باڵانسه‌ له‌ناو سیاسه‌تکردندا حاڵه‌تێکی ده‌گمه‌ن بوو له‌ناو هه‌موو پارته‌ سیاسیه‌کانی کوردستان.

هۆکاری ئه‌مه‌ش: له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ڵانی 1990 کان ژنی کورد له‌باکووری کوردستان گه‌یشته‌ ئه‌و بڕوایه‌و و خه‌باتی له‌پێناو ئه‌و پرنسیپه‌ی خۆشی کرد،که‌ئه‌ویش ئه‌و بڕوایه‌بوو که‌ژنان ته‌نها به‌ خه‌باتی رزگاری نیشتمانی و ناتوانن پرسه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، هه‌روه‌ها به‌ته‌واوه‌تی گه‌یشتنه‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ت که‌بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری پرسه‌که‌یان نابێ چاوه‌ڕێ قۆناغی دوای رزگاری نیشتیمانی بکه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژنان بڕیاریاندا خه‌بات و تێکۆشان بکه‌ن له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی که‌ پیاو تێدا باڵاده‌ست و سالاربوو و قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به‌خۆیان تێدا دابمه‌زرینن. له‌م چوارچێوه‌یشدا ئه‌وه‌بوو ژنان په‌یان به‌وه‌ برد که‌” بوونیان له‌ناو خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی به‌ته‌نها به‌س نیه‌”. له‌هه‌مان کاتیشدا دوای ساڵانی 1990 زه‌مینه‌یه‌کی یاسایی له‌ تورکیا بۆ خه‌باتی سیاسی کورد هاته‌ ئاراوه‌، که‌ تێدا چه‌ند پارتێکی سیاسی کورد و چه‌ندین دامووده‌زگایی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توانیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌کی سیاسی فراوانتر کارو خه‌بات بکه‌ن و به‌و پێیه‌ش زه‌مینه‌ی خه‌باتی ژنان فراوانترو له‌بارتر بوو له‌تورکیا. له‌و سه‌رده‌مانه‌( دامه‌زراوه‌ی ژنانی نیشتیمانپه‌روه‌ر، دامه‌زراوه‌ی ژنانی ئازاد، ناوه‌ندی که‌لتوری دیجله‌، دامه‌زراوه‌ی دیموکراتی نه‌ته‌وه‌ی) ژماره‌یه‌کی تر هاوشێوه‌ی ئه‌م دامه‌زراوانه‌ی ژنان پێشکه‌وتنی به‌رچاویان به‌خوه‌ بینی.

بزاڤه‌کانی ژنان له‌ باکووری کوردستان و هه‌رگیز خۆیان ته‌نها وه‌کو بزاڤێکی فێمێنیزمی نه‌ناساند،به‌ڵکو بزاڤێک بوون له‌گه‌ڵ بزاڤه‌ فێمینیزمیه‌کان و بزاڤه‌کانیتر ژنان هاوبه‌ش بوون. به‌بێ ئه‌وه‌ی داببڕێن له‌ رێره‌وی بزاڤی رزگاری نیشتیمانی، هه‌میشه‌ له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری پرسی کورد به‌رێگای دیموکراتیانه‌ بره‌ویان به‌خه‌بات داوه‌.

ژنانی له‌ باکووری کوردستان له‌سه‌ر ئاستی بیرکردنه‌وه‌و به‌کرداریش ژنانی ئازادیخوازن، چونکه‌ به‌ره‌نگارێکی زۆر کۆمه‌ڵگای پراگماتیکی کوردی و سیستمی پیاوسالاری بۆونه‌ته‌وه‌. هه‌میشه‌ په‌رسپه‌کتیفی ئازادی ژن له‌ فه‌رهه‌نگی ژیانی ئه‌واندا بوونی هه‌بووه‌. ئه‌م رێچکه‌یه‌ له‌ وڵاتێکی وه‌کو تورکیا که‌ خاوه‌ن پۆزسیۆنێکی فه‌رهه‌نگی و ئایدۆلۆژیای جیاواز بێگومان کۆڵکیشَکی زۆر پێویست بووه‌ و بێ قوربانیش نه‌بووه‌. سووربوون نه‌سروه‌تنی ژنانی کورد له‌هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌داو پاشانیش بوون به‌و هێزه‌ که‌ بتوانن زیاتر له‌سه‌دی 40 ناوه‌ده‌ سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی پارته‌ سیاسیه‌کانی خۆیان پرٍبکه‌نه‌وه‌ جێگه‌ی ته‌قدیر وپیاهه‌ڵدانه‌. ئه‌گه‌ر هه‌رژنێکی ئاسایش له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌کی باکووری کوردستان بدوێی ئه‌وا له‌زمانی تێده‌گه‌ی که‌ له‌ئاستی بیرکردنه‌وه‌م ده‌ورونی ئازادیخوازی له‌چ ئاستێکدایه‌، به‌مه‌ش تێده‌گه‌ی که‌ ئه‌م جۆره‌ ژنانه‌ ده‌توانن چ گۆڕانکارێکی جه‌وهه‌ری له‌ناو خێزان و کۆمه‌ڵگادا بکه‌ن. هیچ زیاده‌ڕه‌وی نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵن ژنانی باکووری کوردستان هه‌میشه‌ بۆنی ئازادیان لێ دێ. مه‌رج نیه‌ سه‌ر به‌چ لایه‌نێکی ئایدۆلۆژی یاخود سیاسی بن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان له‌ چه‌مکی ئازادی ژن باش تێگه‌یشتوون هه‌وڵی پێگه‌یشتنی ده‌ده‌ن و ئه‌وشیان به‌ کرده‌وه‌ سه‌لماندووه‌. ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان مه‌گه‌ر نوخبه‌ێک نه‌بێ ژنان زۆر که‌م ئاگاو که‌م زانیارین له‌ئاستی که‌وا ژنان له‌باکووری کوردستان پێگه‌یشتوون به‌لانی که‌م له‌ناو پارته‌ سیاسیه‌کانیاندا. ئه‌زموونی ئه‌وان نمونه‌ێکی زۆر جوانی ژنانه‌یه‌ که‌ ده‌کرێ که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت به‌بێ ده‌مارگیری فکری و سیاسی.

ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌باتی ژنانی کورد له‌ هه‌ر به‌شێکی کوردستان خه‌باتێکی گشتکیرو یه‌ک ئامانج و کۆله‌کتیفیزمه‌، کام ئه‌زموون و کام نمونه‌ سه‌رکه‌وتووتربی ده‌کری بکریت به‌ مۆدێلیک بۆ خه‌باتی ته‌واوی ژنانی کورد.

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ