چیا یاسین
یادکرنه‌وه‌ى هه‌ر بۆنه‌یه‌ک ماناى به‌رز نرخاندنیه‌تى, ناساندنى هه‌شتى مارس وه‌ک ڕۆژى جیهانى ژنان مێژوویه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆکه‌متر له دوو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر که ئه‌و کات ژیان تاریکبوو له‌ناو دواکه‌وتووى کۆمه‌ڵایه‌تى و دواکه‌وتووى ئابورى و کارکردن وماندوبونێکى زۆر بو پاروه نانێکى بچوک که سکى تێر نه‌ده‌کرد .
یه‌که‌م مانگرتنى ژنه کرێکاره‌کانى کارگه‌ى ڕستن و چنین له‌شارى نیۆیۆرکى ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له‌ساڵى 1857, که داواى باشکردنى ئه‌و دۆخه ناله‌به‌ریان ده‌کرد که تیایدابوون بوه چه‌که‌ره‌ى دروستبوونى ئه‌م بۆنه‌یه.
له‌دواى په‌نجا ساڵ له‌و به‌رواره واته (8ى مارسى 1908) هه‌ر له شارى نیۆیۆرک نزیکه‌ى پانزه هه‌زار ژنى کرێکار خۆپیشاندانێکى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا که یه‌که‌م داواکاریان که‌مکردنه‌وه‌ى کاتى کارکردن بووله‌گه‌ڵ پێدانى مووچه‌ى شیاو وشایسته به‌کارکردنیان و به‌رگرتن به کارکردنى منداڵ, هه‌روه‌ها مافى ده‌نگدانیش یه‌کێکى تر بوو له داواکارییه‌کانیان, دروشمى خۆپیشاندانه‌که‌ش بریتى بوو له ( نان و گوڵ ).
دروشمى نان و گوڵ بوو که هه‌شتى مارسى به ڕۆژى جیهانى ژنان ناساند, هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا بزوتنه‌وه‌یه‌کى ژنان له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا سه‌ریهه‌ڵدا که داواى به‌شدارى ژنانیان ده‌کرد له‌کایه‌ى سیاسی‌دا به‌تایبه‌ت مافی ده‌نگدان.
له‌ساڵى 1910 وه‌فدێک له ژنانى ئه‌مریکا به‌شداریان کرد له کۆنگره‌ى دیموکراسى و سۆسیالیستى له کۆبنهاگن پایته‌ختى دانیمارک, له‌و کۆنگره‌یه‌دا پێشنیارى ناساندنى ڕۆژێک بۆ ژنان کرا به‌ناوى (ڕۆژى جیهانى ژنان), که چالاکوانێکى ئه‌ڵمانى به‌ناوى (کلارا زیتکین ) خاوه‌نى بیرۆکه‌ى دیاریکردنى ڕۆژێک بوو بۆ ژنان, پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و یادکردنه‌وه‌یه له ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا, له ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌که‌مجار ساڵى 1911 بانگه‌وازێک ئاڕاسته‌ى هه‌موو ژنانى سۆسیالیستکرا که 8ى مارس بکه‌نه ڕۆژى جیهانى ژنان له‌هه‌موو ساڵێکدا به‌ڵام سه‌ره‌تا له 19ى مارسدا ئه‌و یاده‌یان ده‌کردوه هاوکات له نه‌مسا ودانمارک و سویسراش, له‌ساڵى 1921 ه‌وه یادى ڕۆژى ژنان له 8ى مارسه‌وه کرایه‌وه. به‌فه‌رمى له‌ساڵى 1975 ه‌وه ئه‌و یاده بوو به یادێکى جیهانى کاتێک وولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به‌فه‌رمى وه‌ک جه‌ژنى ژنان ئاهه‌نگیان بۆ گێڕا .
ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ى کلارا نه‌بوو به‌فه‌رمى تا له جه‌نگى جیهانى یه‌که‌مدا ژنه ڕوسیه‌کان له‌ساڵى 1917 خۆپیشاندانێکیان کرد و مانگرتن تیایدا به‌رده‌وام بوو له‌لایه‌ن ژنه ڕوسه‌کانه‌وه که داواى نان و ئاشتیان ده‌کرد, دواى چوار ڕۆژ له مانگرتنى ژنه روسه‌کان, قه‌یسه‌رى ڕوس ناجار ته‌ختى به‌جێهێشت حکومه‌ته کاتیه‌که مافی ده‌نگدانى به‌خشى به‌ژنان.
یادکردنه‌وه‌ى ئه‌م بۆنه‌یه له جیهاندا جیاوازه‌و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن و گوڵ و دیارى تیا ده‌گۆڕنه‌وه بۆ نمونه:
له وو‌ڵاتى چین ژنه‌کان نیوه‌ى ڕۆژ کارده‌که‌ن له‌سه‌ر پێشنیارى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت, که هه‌موو خاوه‌ن کاره‌کانیش پابه‌ند نین پێوه‌ى.
له ئیتاڵیا ئه‌و یاده ده‌کرێته‌وه به گۆڕینه‌وه‌ى گوڵى میموسا, که‌سیش نازانێ ئه‌م نه‌ریته له کوێوه هاتوه, به‌ڵام پیان وایه له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه له‌ڕۆما سه‌ریهه‌ڵداوه.
له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا مانگى ئادار به‌مانگى ژن ناسراوه, هه‌موو ساڵێک ڕاگه‌یه‌ندراوێکیش ده‌رده‌چێت له‌و ڕاگه‌یاندراوه‌دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ژنان به‌ده‌ستیان هێناوه له‌و ساڵه‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
له‌لاى ئێمه‌ش چالاکى جۆراو جۆر ئه‌نجامده‌رێت که ناوه‌ڕۆکه‌کانى تایبه‌تن به باس و خواس له‌سه‌ر دیارده‌کانى ناو کۆمه‌ڵکه‌و زۆرجار ڕێزلێنان له‌و ژنانه‌ى له بوارێک‌دا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌ره‌تاى بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى ژنان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانیان له کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌وه سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه, به‌ڵام خه‌باتى ژنانى ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌پێى بارودۆخه‌کان له‌هه‌وڵ و کۆششدابوه, به‌ڵام چه‌قبه‌ستویی و دابونه‌رێتى دواکه‌وتوو و سیسته‌مى پیاوسالارى کۆت به‌نده بۆ به ئامانج گه‌یشتنى هه‌وڵه‌کان.