سازیان شه‌هید تالب
هه‌شتى مارس ڕۆژى به‌گژداچونه‌وه‌ى ژنان، دژ به‌هه‌موو ئه‌و ئازار‌و نایه‌کسانیانه‌ى که ده‌رهه‌قیان کرا، بوو به وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ بۆ ده‌ستپێکى شۆڕشى ژنان له جیهاندا، ئه‌م ڕۆژه‌ودیاریکردنى وه‌کوڕۆژى ژن خه‌بات و قوربانیدانى زۆرى بۆدراو به‌خوێن چه‌سپێنرا، هه‌موومان که‌م تا زۆر ده‌زانین که مێژووسه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڕۆژه چیه‌و بۆ که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌نامه‌وێت لێره‌دا درێژه‌ى پێبده‌م، به‌ڵام پێویسته بپرسین 8 مارس له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا توانى چى پێشکه‌ش به ڕه‌گه‌زه‌ى ژنان بکات؟
هه‌ریه‌ک له‌نه‌ته‌وه‌کان به‌جۆرێک سه‌یرى ژنان و خه‌بات‌ومافه‌ڕه‌واکه‌ى ده‌که‌ن، له‌نێویاندا کوردستان که‌م تازۆر پریشکى نایه‌کسانى‌ونادادپه‌روه‌رى به‌رکه‌وتوه، له‌دواى ڕاپه‌ڕینى گه‌لى کوردستانى باشوور ده‌رکه‌وتنى ژینگه‌یه‌کى ئازاد کۆمه‌ڵێک ووشه‌و ده‌سته‌واژه‌و ڕسته ورده‌ورده جێگه‌ى خۆیان کرده‌وه که‌پێشتر ووشه گه‌لێکى نهێنى بون، 8ى مارس ڕۆژى ژنان تاڕاده‌یه‌ى زۆر نامۆ بو به کۆمه‌ڵگا به‌ڵام ئیترورده‌ورده‌گۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌ى خۆیدا توانى بیرى ئازاد قبوڵ بکات، ژنانێکى زۆر بۆ یه‌کسانى و ئازادى و مافى ژنان ده‌رکه‌وتن، کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوى دیکه‌ى ژنان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوى یه‌کێتى ژنانى کوردستان که‌پێشتر له شاخ دروست بوبو ده‌رکه‌وتن، سه‌ره‌تایه‌کى جوانى خه‌بات و هه‌وڵو ماندوبون شانبه‌شانى ڕێکخراوه‌کانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌رکه‌وتن وساڵانه یادى 8مارس ده‌کرایه‌وه‌و ئیتر ئه‌م ڕۆژه له مێژویه‌که‌وه بوه سیمبوڵێک و جێگه‌ى خۆى کرده‌وه‌و وه‌کو گه‌لانى دیکه‌ى ناوچه‌که‌و جیهان ساڵانه‌یادى ده‌کرایه‌وه، هه‌تا ئێره‌و بۆ خه‌باتى ژنان له نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى ڕابردوو کارێکى ئێجگار گرنگ بو، به‌ڵام ئایا 8ى مارس له‌بۆنه‌یه‌کى پیرۆزبایى و وتنى دروشم و هه‌ڵواسینى لافیته‌و ئه‌نجامدانى چالاکى و ڕێپێوانى هێمنانه‌و چڕکردنه‌وه‌ى ته‌واوى چالاکیه مرۆییه‌کان له چه‌ند ڕۆژێکدا، توانیویه‌تى بپه‌ڕێته‌وه بۆ بۆنه‌یه‌ک که‌ته‌واوى ژنان به ڕۆژى خۆیان بیناسێنن وباوه‌ڕیان به بون وزه‌روره‌تى وه‌ها ڕۆژێک هه‌بێت له‌م ڕۆژه‌دا ژنانى ته‌واوى کوردستان ده‌توانن ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌رهه‌ق به و نایه‌کسانى و نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌رببڕن که ڕۆژانه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامده‌درێت‌وده‌یبینن و ناتوانن ده‌نگى خۆیان بکه‌نه یاسایه‌ک دژ به‌ته‌واوى ئه‌و که‌لتورویاسایه‌ى ژنى پێ کۆیله ده‌کرێت وه بوه‌ته پله دوو له‌زۆر شوێن و جێگه‌دا ژنان پله سێ و پله چوارن،من لێره‌دا باس له نوخبه‌کانى ژنان‌وئه‌وچینه ناکه‌م که‌خۆیان سه‌رمه‌شقن‌وخاوه‌نى باکگراوندێکن له‌خه‌بات‌وماندوبون، باس له‌و ژنانه‌ده‌که‌م که‌هه‌ڵگرى دنیایه‌ک ئازار‌و مه‌ینه‌تى ڕۆژگارو ژیانن،به‌داخه‌وه ئاماره‌کان له‌م چه‌ند مانگه‌ى ڕابردوو به‌ئاشکرا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که بارودۆخى ژنان ئێجگار خراپ و له‌په‌ڕى مه‌ترسیدایه، چونکه ڕێژه‌ى کوشتن و ئامارى توندوتیژیه‌کان ڕووله‌زیادبونه ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت له‌ده‌رکردن وبریندارکردن‌وکوشتن وسوتاندن‌وبێسه‌روشوێن کردنى ژنان مه‌ترسى سه‌ر ژیانى ژنى کوردى زیاتر کردوه که له‌هه‌رچرکه‌یه‌کدا ژنێک ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بێته‌وه، له‌ئێستاشدا ده‌رکه‌وتوه که ژیانى ژن به‌ر له‌سه‌ر شه‌قام و ناوه‌نده‌کانیتر له‌نێو ماڵه‌کانى خۆیان پڕمه‌ترسین،هه‌روه‌ها نه‌بونى هه‌لى کار بۆهه‌موان‌وخراپى بارى ئابورى خێزان مه‌ترسیه‌که‌ى گه‌وره‌تر کردوه.
لێره‌وه ده‌کرێت یڵێن که‌پێویسته یادى 8مارس له‌دروشمه ببێته پڕۆژه، له‌ڕێپێوانى هێمنانه‌وه ببێته خۆیشاندان و شۆڕشى گه‌وره‌ى تیا به‌رپا بکرێت، چونکه دانیشتن و مانه‌وه له‌نێو چوار دیوارى ڕازیبون دۆخه‌که خراپتر ده‌کات ئه‌وه‌نده‌ى تر کۆمه‌ڵگا به‌ناوى دین و یاسا و که‌لتوره‌وه،ژن ده‌به‌ستێته‌وه‌له‌نێو زیندانى ماڵدا ووشه‌ى (نه‌که‌ى،عه‌یبه،شه‌رمه‌زارى،شه‌ره‌ف، بیانوى جۆراو جۆر…)ده‌کاته خه‌یاڵدانى ژن وهێواش هێواش ده‌بێته نه‌ریتێکى نه‌ویستراو،ژن له بێده‌نگیداده‌هێڵێته‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ ژن ده‌که‌نه سوته‌مه‌نى کێشه‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌رکى ڕێکخراوه‌کانى ژنان‌وئافره‌تان‌وکۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى قورس‌تر ده‌بێت که‌به‌رده‌وام ده‌بێت له‌جه‌نگێکى هێواشدابن دژبه‌م که‌لتوره‌سوننه‌تپه‌رسته‌ى که‌ناتوانێ گۆڕانکارى دروست بکات، بێگومان بۆئه‌وه ده‌بێت ڕێکخراوه‌کان ته‌نها نه‌بین شانبه‌شانى حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ومامۆستایانى زانکۆ‌وڕۆشنبیران وخودى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر هێڵبن به‌مه‌به‌ستى کارکردن له‌مه‌سه‌له‌ى ژنان و چه‌سپاندنى مافى یه‌کسانى له‌نێوان ژن وپیاودا، تاوه‌کو ئێمه‌ش وه‌کو گه‌لانى دونیا به‌شکۆمه‌ندیه‌وه باس له‌سه‌رکه‌وتنه‌کانى ژنان بکه‌ین به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و نایه‌کسانیانه‌ى که‌له‌خێزان وکۆمه‌ڵگاو شوێنى کاردا ڕووبه‌ڕوى ژنان ده‌بێته‌وه.