Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
بۆچی خه‌تای ڕێکخراوه‌کانی ژنانه‌؟؟؟ – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆچی خه‌تای ڕێکخراوه‌کانی ژنانه‌؟؟؟

نازه‌نین عوسمان محه‌مه‌د

ڕێکخراوه‌کانی ژنان ئه‌و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیانه‌یه‌ که‌ کار و چالاکیه‌کانیان تایبه‌ت کردوه‌ به‌پرسی ژنان و داکۆکی کردن له‌ مافه‌کانیان و وشیارکردنه‌وه‌یان تا ئه‌وه‌ى خۆیان بناسن، له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ دوای راپه‌رینی گه‌لی کورد له‌ باشورى کوردستاندا، ژماره‌ى ئه‌م ڕێکخراوانه‌ زۆر زیادی کرد و هه‌ندێکیان له‌ژێر سایه‌ى پارته‌ سیاسیه‌کاندا سه‌ریان هه‌ڵدا و هه‌ندێکیشیان به‌ پاڵپشت و کۆمه‌کی رێکخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تی هه‌رێمیه‌کان دروست بوون و که‌وتنه‌ کارو چالاکی، لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ڵسه‌نگاندنی کارو چالاکیه‌کانی ئه‌م رێکخراوانه‌ نییه‌ هێنده‌ى ئه‌وه‌ى که‌ به‌هه‌موو که‌مو کورتی و ڕه‌خنه‌یه‌ک که‌له‌سه‌ر کاره‌کانیان هه‌یه‌، وه‌کو که‌سانی رۆشنبیر پێویسته‌ داکۆکی له‌ بونیان بکه‌ین و پاڵپشتی کاره‌کانیان بین و ره‌خنه‌ى به‌ بنه‌ما و هه‌ڵسه‌نگاندنى زانستى بۆ کاره‌کانیان بکه‌ین به‌ جۆرێک که‌ به‌ره‌و کارى جدى هێنده‌ى پێویستى و قورسی پرسه‌کانى ژنان، ئاڕاسته‌یان بکه‌ین. چونکه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دیدێکى فراوانه‌وه‌ سه‌یرى کار و چالاکیه‌کانى ئه‌م ڕێکخراوانه‌ بکه‌ین به‌ گشتى ده‌بینین چه‌نده‌ سه‌خت و گرانه‌ که‌ له‌ فه‌زایه‌کی که‌لتورى و ئایینی و میژویی کۆمه‌ڵگه‌ى خۆماندا هه‌نگاو بنێنن و باس له‌ شێوازی ژیانی ژنان بکه‌ن و له‌پانتایی که‌سی و تایبه‌تیه‌وه‌ بیکه‌ن به‌ پانتایی گشتی و کۆمه‌ڵگه‌یی، و له‌ چوارچێوه‌یه‌کی داخراودا ، په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ ژنان بکه‌نه‌وه‌ تا تواناو ویسته‌کانی خۆی بناسێت بزانێت ئه‌و کێیه‌و چی ده‌وێت؟ ئه‌و کارو چالاکیانه‌ به‌ربه‌ستی که‌لتورى کۆمه‌ڵایه‌تی و هزرى هه‌زاران ساڵه‌ تێپه‌رێنێت، ژنان بخاته‌ ناو کایه‌ی شارستانى و پێشکه‌وتن و کرانه‌وه‌ى هزرى و کۆمه‌ڵایه‌تى. که‌واته‌ به‌دیوێکى تردا کاره‌کانى ئه‌م رێکخراوانه‌ ده‌که‌ونه‌ خزمه‌تى ژن و پیاوه‌وه‌ وه‌کو یه‌ک، و ده‌بنه‌ بنه‌ماى دروست بونى خێزانێکى ته‌ندروست و وشیار، که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى وشیار به‌ به‌رپرسیاری و ئه‌رکه‌کانى خۆی هه‌نگاو ده‌نێت.

ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ خۆیان به‌ مرۆڤ دۆست و رۆشنبیر و دادکۆکارى مافی مرۆڤ ده‌زانن، پێویسته‌ پاڵپشت و هانده‌رى بونی ئه‌م رێکخراوانه‌ بن به‌ هه‌موو که‌مو کورتیه‌کانیانه‌وه‌ نه‌ک سه‌رکۆنه‌ و سه‌رزه‌نشتى بکه‌ن، که‌ بۆته‌ مۆدیلی نوسین و قسه‌کردن له‌سه‌ر پرسه‌کانی ژنان به‌تایبه‌ت له‌و کاتانه‌ى که‌ هه‌واڵی کوشتنی ژنێک بڵاو ده‌بێته‌وه‌، بۆ نمونه‌ له‌سه‌روبه‌ندی کوشتنی (ماریا) زۆرێک له‌و راپۆرتانه‌م خوێنده‌وه‌ له‌ په‌یج و سایته‌کاندا نوسراوبوون، هه‌ندێک له‌ ڕاپۆرت نوسه‌کان ده‌ستی ڕه‌خنه‌یان لێ هه‌ڵماڵیوه‌ و به‌راست و چه‌پی رێکخراوه‌کانی ژناندا دێنه‌ خواره‌وه‌ که‌ گوایا هه‌ڵکشانى رێژه‌ى ئه‌م کوشتن و خۆکوشتنانه‌ى ژنان له‌ کوردستاندا خه‌تاى ئه‌م رێکخراوانه‌یه‌ و ئه‌مان وا ده‌که‌ن که‌ ئه‌م روداوانه‌ روبدات، که‌ بۆخۆی ئه‌مه‌ نه‌ ره‌خنه‌یه‌ نه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستی و ئه‌کادیمیه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م نوسه‌رانه‌ بپرسی به‌ڵگه‌ى به‌رجه‌سته‌ى ئه‌م وته‌و ره‌خنانه‌ت چییه‌؟ پێم وانیه‌ که‌ بتوانێت به‌ڵگه‌یه‌کى گونجاوى به‌رچاو بهێنێته‌وه‌ ، ته‌نیا و ته‌نیا بۆته‌ مۆدیلێکى نوسین‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ناو کۆرو سیمیناره‌کان، باشه‌ من ده‌پرسم هیچ که‌یسێک له‌م که‌یسانه‌ى که‌ کوژراون چونه‌ته‌ یه‌کێک له‌ رێکخراوه‌کانی ژنان، و هانایان بۆ ئه‌وان بردوه‌ که‌ کێشه‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات، یان کام که‌یسه‌یان ئه‌ندام بوه‌ له‌یه‌کێک له‌ رێکخراوه‌کانی ژناندا، وه‌ک ده‌زانن یه‌کێک له‌ هۆکارى تاوانی ئه‌م کوشتنانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و کچانه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی چوارده‌ یان پانزه‌ ساڵیه‌وه‌ دراون به‌ شوو بێویست و خواستی خۆیان، ئه‌وه‌ى رێکخراوه‌کانیش داواى ده‌کات ئه‌وه‌یه‌ که‌ کچان به‌ زوویی نه‌درێن به‌ شوو له‌ کاتێکدا که‌ هیچ له‌ هاوسه‌رگیری تێ ناگات و نازانێت خۆشی چی ده‌وێت، یان هه‌ندێک له‌که‌یسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ویستویه‌تی له‌ هاوسه‌ره‌که‌ى جیا بێته‌وه‌ و یان جیابۆته‌وه‌، باشه‌ رێکخراوه‌کان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌دا بوون که‌ ماف و ویستی ژنان بپارێزرێت چ بۆ هاوسه‌رگیری چ بۆ جیا بوونه‌وه‌. ئیتر بۆ ده‌بێ ویستى جیابونه‌وه‌ به‌ کوشتن کۆتایی بێت و ئه‌مه‌ش خه‌تاى رێکخراوه‌کان بێت؟

ئه‌م ڕه‌خنه‌ بێ بنه‌مایانه‌ قسه‌ى زارى ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ کارى رێکخراوه‌یی ژنان وه‌ک زه‌ره‌ر له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیان ده‌ینێته‌وه‌، هه‌ر وشیار بوونه‌و و خۆ ناسینێکى ژن به‌ ئه‌رک و مافه‌کانى وه‌ک مه‌ترسی ده‌بیننه‌وه‌. ئه‌مه‌ وته‌ى ناخی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ وزه‌و هێزی ژنێکی وشیار رایانده‌چله‌کێنێ و وا هه‌ست ده‌که‌ن که‌ مه‌مله‌که‌تى زۆر و چه‌وسانه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

دواجار واى بۆ ده‌چم که‌ ئه‌م ره‌خنانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ چالاکی و کاری رێکخراوه‌یی ژنان به‌م ئاسته‌ى خۆشیه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ و کاریگه‌رى ئه‌رێنى خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هزر و دیدى ژنان‌و پیاوانیش، بۆیه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى سه‌رزه‌نشتى لۆمه‌ى ئه‌و جۆره‌ نوسه‌رانه‌.

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ