Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
پیشانگەی تایبەت بە خۆرئاوابوون دەكاتەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پیشانگەی تایبەت بە خۆرئاوابوون دەكاتەوە

شێوەكاری‌و تابلۆكێشان خولیای منداڵییەتی‌و هەر لەتەمەنی پێنج‌و شەش ساڵییەوە كاتێك چووتە قوتابخانە هەمیشە وێنەی كێشاوە‌و لەوانەی وێنەشدا بەردەوام پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

خاتوو سروە عوسمان، شێوەكار‌و سەرپەرشتیاری گروپی خەیاڵی خانمانە‌و دەرچووی زانكۆیە، لەباسكردنی سەرەتاكانی خۆی لەگەڵ وێنەكێشاندا بۆ تۆڕی میدیایی تەوار وتی: دوای راپەڕینی خەڵكی كوردستان ساڵی 1991 كاتێك مناڵ بوم بارودۆخێكی سەخت هەبوو، گرانی بوو، ساڵی جارێك دەمتوانی دەفتەرێكی (30 یان 60) لاپەڕەیی بكڕم، ئەویش تەنها بۆ وێنەكێشان، چونكە حەز‌و خولیام بوو، تەنانەت بەهۆی ئەو بارودۆخەوە سێ‌ ساڵ وازم لەخوێندن هێنا”.

وتیشی: “هەتا ئێستا ئەو وێنە‌و یادگارییانەم كە لەو دەفتەرانەدا كێشاوە، ماوە‌و لای خۆم پاراستوومن”.

ئاماژەی بەوەشدا كە: “ساڵانە بەشداری كارەهونەرییەكانی چالاكی قوتابخانەكانم كردووە‌و گرنگی زیاترم بەهونەر داوە، هەر بۆیە زۆرجار خێزانەكەم ئامۆژگارییان دەكردم كە گرنگی بەوانەكانی ترم بدەم، بەڵام من زۆربەی كات خەریكی وێنەكێشان و كاری هونەری بووم ‌و بەردەوام هونەرەكەم لەپێش هەموو شتێكەوە بووە”.

ئەم خولیایەی سروە بەردەوام بووە تا ئەو كاتەی زانكۆشی تەواو كردووە، لەوبارەیەوە وتی: “دوای تەواوكردنی زانكۆ، گرنگی زیاترم بە هونەرەكەم داوە، حەزو خولیام بۆ كاری دەستی هەبووە‌و لەو كاڵایانەی كە فڕێدەدران جارێكی تر بەكارم هێناوەتەوە‌و كارێكی هونەری و نوێم لێدروست كردۆتەوە”.

سروە دەڵێت: “وێنەكانم باس لەسروشت دەكەن و حەزو خولیایەكی زۆرم بۆ سروشت هەیە‌و بەشداری پێشەنگەی هونەری هاوبەشم كردوە، بەتایبەتی هونەری خەنەكێشان لەسەر دەست كە وەك كارێكی رۆژانە و سەرەكی گرنگیم پێداوە”.

سروە سەرپەرشتیاری گروپی خەیاڵی خانمانە، سەبارەت بەو گروپە وتی: “ماوەی دوو ساڵە ئەو گروپەمان هەیە كە گروپێكی هونەری و كاری دەستی‌و بەرهەمی ژنانە، لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان، بەتایبەتی سلێمانی، لەكاروچالاكی و فیستیڤاڵ‌و پیشەنگە هونەرییەكاندا بەشداری دەكەین، كە خۆشبەختانە زۆربەیان بەخۆبەخشی بەشداری دەكەین، دڵخۆشین ئەگەر بەرێژەیەكی كەمیش بوو بێت ئەوەی هەمان بووە بەخشیومانە‌و شانازی دەكەین بتوانین گرنگی زیاتر بەكاری خێرخوازی بدەین.

سروە عوسمان دەڵێت: پەیامی من بۆ ژنان و پیاوانیش ئەوەیە كە هەركارێكی هونەری جوانیان هەیە ئەنجامی بدەن‌و پەرە بەو بیركردنەوە جوانەی ناخی خۆیان بدەن و بیكەن بەكردارێكی واقیع و بینراو، بۆ ئەوەی چیتر بیرۆكەكانیان نەخنكێنرێت، تا كەسانی تر سودی لێوەربگرن.

بۆ پرۆژەی داهاتووی خاتوو سروە وتی: بەنیازی كردنەوەی پیشەنگەی تایبەت بەخۆمم بەتایبەت (خۆر ئاوابوون)، دەمێكە ئەو بیرۆكەیەم هەیە”.

ئا: تریفە

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ