Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
مامۆستا دونیا: لە هەرشوێنێك بم شانازی بەكوردبوونی خۆمەوە دەكەم – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

مامۆستا دونیا: لە هەرشوێنێك بم شانازی بەكوردبوونی خۆمەوە دەكەم

دونیا ساڵح لەدایكبووی شاری سلێمانییە‌و مامۆستای هونەرە، لە ئێستادا خاوەنی ڕەگەزنامەی فینلەندایە و ژنێكی چالاكە لەبواری ڕۆشنبیری و هونەری و كلتوریدا.

تەوار: سەرەتا باسێكی كارەكانت بكەیت لە دەرەوەی وڵات، پرۆژەی كارەكانت چین ؟

دونیا ساڵح: خۆشەویستی من بۆ هونەر لە بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانیەوە گەشەی كرد ڕێزو خۆشەویستیم هەیە بۆ یەك بەیەكی ئەو مامۆستا بەڕێزانەی وانەیان پێوتوم لە پەیمانگە، بەتایبەت هەردوو هونەرمەندی خۆشەویست بەدیعە دارتاش و گەزیزە عومەر كە بە دایكی ڕۆحی خۆمیان ئەزانم، من لە كوردستان دوای پەیمانگە بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵم كردووە لە چالاكی قوتابخانەكانی شاری سلێمانی‌و دوا بەشداریم ساڵی 2014 بوو كە ما مۆستابووم لە ناوەندی تەواری كچان‌و پلەی نایابم بەدەستهێناو ڕێز‌و سوپاسم بۆهاتەوە لە لایەن سەرپەرشتیارانی چالاكی قوتابخانەكانەوە، دواتر هاتمە وڵاتی فینلاندو لێرە دەستمكردەوە بە خۆ درووست كردنەوە بەڕاستی ئێرە وڵاتێكە ژیان تیایدا زۆر قورسە بە هۆی ساردی و سەختی ئاوو هەواو زمان و كەلتورێكی جیاواز لە كەلتوری خۆمان، بەڵام من هەر لەسەرەتاوە خۆمم فێری زمان كردوو لە هەوڵی پەرەداندا بووم بە تواناكانم، ساڵی 2017 ۆرك شۆپێكی هونەریم كردەوە كە وابڕیاربوو كەمتر لە مانگێك بخایەنێت، بەڵام بەهۆی پێشوازی بەشدار بووانەوە درێژ كرایەوە بۆ دوومانگ‌و چەندین خەڵك لە نەتەوەی جیاواز تیایدا بەشداربوون، ئەمە یەكەم كاری من بوو كە بەتەنیاخۆم وانەی هونەری تیا بڵێمەوە لە گەلەری ئاتێلیا تۆڕنی شاری ڤاسای فینلاند‌و ئەم كارەم جێگەی سەرنجی میدیای ئەو شارە بوو، چونكە تەنها ساڵێك و نۆمانگ بوو هاتبوومە ئێرە، ئەوكات دوو ڕۆژنامەی بەناوبانگی باكوری فینلاند ڕاپۆرتیان لەسەر ئەم ۆرك شۆپەی من بڵاوكردەوە ئەوانیش ڕۆژنامەی ikkuna و pohjalainen بوو، لە كۆتایی ۆرك شۆپەكەدا كارەكانمان لە چالاكی vaasan taiteiden yö نمایش كران و دەستخۆشی زۆرمان لێكرا لەلایەن بینەرانەوە، دواتر زیاتر لە سێ ساڵ چەندین كاری ڕۆشنبیری و هونەریم ئەنجامداوە لە مۆزەخانەی ئۆرۆڤایس و وەلەچەند قوتابخانەیەكی شاری ڤاسا وەك یاریدەدەری مامۆستا كارمكردووە، ئێستاش لە شاری تامپێری لە سەنتەری ڕولا وەك ڕێنماییكاری ڕۆشنبیری كار ئەكەم لە بنكەی ڕۆشنبیری لایكوی تامپێری یاریدەدەری مامۆستای زمانی فینلاندیم بۆ گروپێك پەناهەندەی نوێ كە تازە هاتونەتە فینلاند‌و وەك فریلانس لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی فینلاندی گرێبەستم هەیە بەپێی مەجالی خۆم كاری وەرگێڕانی زمانی فینلاندی بۆ كوردی و عەرەبی ئەكەم بۆ پەنابەران.

تەوار: كاركردن لەپرۆژەی هونەری و كلتوری لەدەرەوەی وڵات چ ئەزمونێكی فێركردی ئاستەنگەكانی چیە ؟

دونیا ساڵح: كاركردن لە پڕۆژەی هونەری و ڕۆشنبیری بۆ كوردێك لە دەرەوەی وڵات بە گشتی كارێكی ئاسان نییە، چونكە پێویستی بە تواناو لێهاتوویی و ئاستێكی بەرز لە زمان و تێگەیشتن لە كلتوری ئەوان هەیە تابتوانیت جێی خۆت بكەیتەوە، دواتر لێرە هەموو كەسێك بەپێی سیڤیەكی بەهێز و ئەزمونی كەسەكە لە كاركردندا ڕێزی لێئەگیرێ‌‌و جێی ئەبێتەوە، لێرە هیچ جیاوازیەكی گەورە نابینرێ لەنێوانی خەڵكدا بۆ مەسەلەی كاركردن وەك كوردستان نییە ئیش و كار بەپێی خەڵك ناسین و واستە‌و دەست تێوەردانی حیزبی بێت، بەڵكو لێرە هەركاتێك داوای كار بكەیت و تواناو لێهاتوویت هەبێ بەپێی بەهێزی سیڤیەكەت ئەتوانیت جێی خۆت بكەیتەوە بێئەوەی كەس بناسیت و هیچ واستەیەكت هەبێ‌، بەداخەوە ئەمە تاكە جیاوازی گەورەیە لە نێوان ئێرە و كوردستاندا بە گشتی.

تەوار: ئایا ژنانی كورد لە دەرەوەی كوردستان چۆن شوێن و جێگەی خۆیان بكەنەوەو گرنگی بە ئێستا وداهاتوو خۆیان بدەن ؟

دونیا ساڵح: وەك ئەزموونی خۆم پێموایە ژن خاوەنی تواناو وزەیەكی ئەفسوناویە ئەگەر بیەوێ سود لە تواناكانی خۆی ببینێ‌ و سود بە كۆمەڵگەكەشی بگەیەنێت، چونكە خودا سیفاتی خولقاندنی بەژن بەخشیوە كە سیفەتێكی ئیلاهی داهێنەرانەیە كە ئەتوانێت گاریگەر بێ لەهەرشوێنێك بێ‌، ڕەنگە هەندێكمان لە گۆشەیەكی بچوكی ئەم گەردوونە بین، بەڵام دواجار هەموومان كاریگەرین و توانای فڕینمان هەیە ئەگەرچی زۆرجار ڕەنگە باڵمان بشكێنرێ‌، بەڵام دواجار ئەبێ‌ كۆڵنەدەین و لەهەوڵی خۆمان بەردەوام بین بۆ جوانكردنی ژیانی خۆمان و دەوروبەرو ئەو ژینگەیەی تێیداین، گرنگە بتوانین جێدەستمان دیاربێ‌و لەڕێی كارەكانمانەوە كاریگەریمان هەبێ‌، گەیشتن بە هیچ خەونێك مەحاڵ نییە، گرنگ بەردەوامی و هەوڵدانە بۆ پێگەیاندنی خۆمان و گەشەدان بە تواناكانمان.

تەوار: لەڕێگەی كارەكانت چۆن خزمەتت بە دۆزی كورد كردوە؟

دونیا ساڵح: لەهەرشوێنێك بم شانازیم بەكوردبوونی خۆمەوە كردووە‌و هەوڵی ئەوەم یاوە لەخزمەت دۆزی نەتەوەكەی خۆمدا بم، دڵخۆشم بەوەی كە ئەمساڵ ڕۆژی 24.03.2022 لەشوێنی كارەكەم توانیم چالاكییەكی فرەكولتوری ساز بكەم بۆ پێشوازی لە نەورۆز‌و نمایشی جلی كوردی و چەندین كاری دەستی و ئێكسسواراتی كۆنی ژنانی كوردی‌و ئاڵای كوردستان‌و نمایشكردنی زانیاری و وێنە و ڕونكردنەوە لەسەرشارو شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستان پێشكەش بكەم، ئەمەش جێگەی سەرنج و خۆشحاڵی ئامادەبوانی چالاكییەكە بوو لە شاری تامپێرێی فینلاند.

تەوار: هەتاچەند كولتوری كوردی لە كارەكانتدا بەكارهێناوە، هەتاچەند گرنگی بەكولتوری كوردی دەدەیت ؟

دونیا ساڵح: ئێستا لە وڵاتی فینلاند بەردەوامم لە كاروچالاكییە كانم‌و جێگەی دڵخۆشییە وەك ئەوەی من بزانم كە لایەنێك لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پلانی كاركردنیان هەیە لەگەڵ كۆمپانیەكی فینلاندی، (ئەو كۆمپانیا فینلاندیە ئەزموونی كاركردنی هەیە لە هەندێ قوتابخانەی ئەهلی لە عێراق و چەندین وڵاتی وەكو نەرویج و سوید و پۆڵەندا و قەتەر و عومان و قوبروس چەند وڵاتێكی تریش)، لەپێناو باشتر كردنی سیستمی خوێندن‌و وەك یەكەم هەنگاویش باشتر كردنی ڕەوشی پەروەردەی تایبەت و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا ئەو كۆمپانیا فینلاندیە داوای كاركردن و ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری لێكردووم وەك كەسێكی خاوەن ئەزموونی كار كە ئەزموونی كاركردنم هەیە لە هەردوولا لە قوتابخانەكانی فینلاند و كوردستان كارمكردووە‌و چەند كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامداوە و قسەمان كردووە لەسەر هەنگاوەكانی باشتر كردنی سیستمی پەروەردە و بە تایبەت پەروەردەی تایبەت‌و دەستنیشان كردنی كەموكوڕییەكان و چارەسەركردنیان، ئومێدەوارم لەداهاتوویەكی نزیكدا پڕۆژەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، سوپاس و پێزانینم بۆ سەرجەم ئەو ڕێكخراوو قوتابخانە‌و بەڕێوەبەرو مامۆستایانەی كە كات و زانیاری گرنگیان بە من بەخشیوە‌و منیش بە ئامانەت و دڵسۆزییەوە لەگەڵ كۆمپانیاكە زانیارییەكانمان خستۆتە بەر باس و لێكۆڵینەوە، ئێستا كۆمپانیاكە لەگەڵ هەرێم لە پەیوەندیدایە ئومێدمە لە داهاتوویەكی نزیكدا پڕۆژەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دڵنیام سودێكی زۆرئەگەیەنێت بەرەوشی خوێندن و پەروەردە لە كوردستان، لە ئێستادامن تاكە كەسی كوردم لەگەڵ ئەو كۆمپانیا فینلاندیە لە پەیوەندیدام لە فینلاندا‌و هیوام ئەوەیە ئەم كۆمپانیایە بگاتە ڕێكەوتنێك لەگەڵ هەرێم وە پڕۆژەكە لە خزمەتی ڕەوشی پەروردەی هەرێم بچێتە سەر ئەرزی واقیع.

تریفە حەسەن

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ