ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

زوڵێخا یەكەمین ژنە گۆرانیبێژی كورد بووە لەجەژنی كرێكاراندا ئاهەنگی گێڕاوە

زوڵێخا وەلی ئیسماعیل لەساڵی ١٩٣٠ لەنزیك مەزاری شێخ باڵەك لەحاجی هۆمەران لەدایكبووەو ساڵی ١٩٥٦ شووی بە ئامۆزای خۆی كردووەو سێ‌ كچی هەبووە.

لەساڵی ١٩٦٢ بۆ جاری دووەم شووی بە حەمە مەحمود كردووەو لەو پیاوەش سێ كچ و كوڕێكی هەیە، لەساڵی ١٩٦٩ مێردەكەی كۆچی دوایی كردووە.

هەرچەندە زوڵێخا هەر لەمنداڵییەوە وەك ژنێكی كۆچەری و لەنێو كانی و مێرگوزارو دارو درەخت‌و مەڕو ماڵات حەزی لە گۆرانی كردووە، بەڵام داب و نەریتی كوردەواری رێگای نەداوە، بەڵام لەدوای نەمانی مێردەكەی و باری ناهەمواری ژیانی چەرمەسەری و لەخۆگرتنی منداڵەكانی، كاری كردۆتە ناخ و دەروونی و دەستی كردووە بە گۆرانی وتن و بەدیهێنانی حەزی سەردەمانی كچێنی و بۆ یەكەمجار لە ئاهەنگی جەژنی كرێكاران لەساڵی ١٩٧٤ لە سلێمانی و دوكان ئاهەنگی گێڕاوە.

هەر لەو ساڵەدا چۆتە ئێزگەی كوردی و ئەم گۆرانیانەی تۆماركردووە: (لاوكێ‌ مەمێ‌، لاوكێ‌ میوانۆ، بەستەی وە وەی زارا)، هەر لەهەمان ساڵدا چووەتە تەلەفزیۆنی كەركوك بۆ تۆماركردنی (لاوكی دەروێشی عەبدی، لۆركێ‌، دەنگیان دێ‌).

بەبۆنەی جەژنە میللیەكانەوە لەرادیۆ‌و تەلەفزیۆن گۆرانییەكانی تۆماركردووە و لەشەوی ٣١-١-١٩٨٩ وەك میوان لەبەرنامەی (لەكەلەپورەوە) لە تەلەفزیۆنی كەركوك بۆ ماوەی ٣٢ خولەك لەگەڵ ئەسعەد عەدۆی ئامادەكارو پێشكەشكاری بەرنامەكە گفتوگۆی كردو گۆرانی چڕی.

هەموو رۆژی پێنجشەممە‌و هەینیەك لەئاهەنگی بووك گواستنەوە‌و جەژنە میللیەكاندا گۆرانی وتووە.

زوڵێخا دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا‌و ڕانیە بووە‌و بەردەوام هاتوچۆی سلێمانی كردووە‌و لەساڵانی هەشتاكاندا ئەندامی نەقابەی هونەرمەندانی كوردستان لقی سلێمانی بووە.

زوڵێخا بەناوبانگترین و دیارترین و یەكەمین خانمە گۆرانیبێژی میللی كوردە كە بە سێ‌ زمانی فارسی‌و توركی و كوردی و بە شێوازێكی لێهاتوانە گۆرانی وتوە، هاوكات هەرخۆشی تەپڵ لێدەری گۆرانییەكانی خۆی بووە.

لەم ساڵانەی دواییدا بەڕووداوی كوشتن گیانی لەدەستدا، بەدیاریكراوی ساڵی كۆچی دواییەكەی نەزانراوە.

سەرچاوە: پەیجی وێنە كۆنەكانی سلێمانی (داناز عەبدولرەحمان)

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ