هەر لە بەرە بەیانی نوسینەوە
بەرهەمەکانی ، ماکسیم گۆرکی
ڕەنگدانەوەی ئەو ستەم و زۆردارییەی سیستەمی سەرمایەداری بون .
کەلەکۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا بە خێڕایی باڵی بەسەر گەلی ڕووسیادا دەکێشا ،
بێگومان ماکسیم گۆڕکی سەرەتا تەنیا دڵی لەدوای حیزبی سۆسیالست بوو ،
هەربۆیە ستایش و شکۆی بەخشندەیی
و بوێری ,کەرامەت و ڕێزو ڕەوتی مڕۆڤایەتی
و خوڵقاندنی پاڵەوانی لەبەرژەوەندی کۆمەڵگادا دەخستە پێش چاو و لە نوسینەکانیدا ڕەنگی دابویەوە.
لەساڵی ١٩٠٢
ماکسیم گۆڕکی لەنێژنی نۆڤۆگۆرد دەژیاو لەگەڵ ڕێکخراوە سۆسیالیستەکانی ناوچەکە پەیوەندی گەرم و گوڕی هەبو ،
یارمەتی دارایی شۆڕشگێڕانی دەداو
شوێنی مانەوە و سندوقی نامەی بۆ دابین دەکردن و بە قەڵەمەبە بڕشتەکەی و بە ئامۆژگاریەکانی،
گیانبازێکی سەرسەختی شۆڕش و خەباتی چینی کرێکاران بو ،
هەر لەو دەمەدا ماکسیم گۆرکی دەست دەداتە نوسینی ڕۆمانی دایک و لەسەرەتای کانونی هەمان ساڵدا تەواوی دەکات ،
لەڕاستیدا ئامانجی ماکسیم لە نوسنی ئەم ڕۆمانەدا
تەنیا گێڕانەوەی ڕوداوەکانی
شۆرشی نێژنی نۆڤۆگۆرد نەبوو
ئەگەرچی بۆ دەوڵەمەند کردنی پاڵەوانی ڕۆمانەکە بەهۆی ئەو تایبەتمەندی و سیفەتانەی لە شۆرشگێرەکانەوە وەریگرنووە
سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە ،هەروەها یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی ڕۆمانەکە ئەوەیە کە ڕەهەندی خەیاڵی ئێجگار کەمە، و پشتی بەو روداو و شۆڕشانە بەستوە کە خۆی بەشداری تێداکردون و ئاگادارو تەماشاکەریان بوە ،
هەربۆیە ڕۆمانەکە لەسەر بناغەیەکی لەق بنیاد نەنراوەو بەڵکو ئەدەبێکی شۆڕشگێڕیەو پێگەیەکی پڕو پتەو ، کەپشتی بە واقيعی شۆڕش قایمە .
بەنوسینی ئەم ڕۆمانە شاکارو نیگارێکی تەواوگونجاوی لە حەقيقەت خستۆتە ڕوو،
و بەرهەمەکەی گۆرکی
تەنیا دەرخەری خەباتی چینی کرێکاران و نەدارانی ڕوسیا نیە ،
بەڵکو حیکایەتوانی بەرخۆدان و ژیانی کرێکارانی سەرانسەری جیهانە ،
لینین ئەمەی بەچاکەیەکی گەورە زانی و ئەم ڕاستیەی لەگەڵ خودی گۆڕگیدا خستە ڕو
وتی :,
نوسینی ئەم کتێبە لەدەم و ساتگەلێکی وەهادا کارێکی فڕە پیڕۆزە چونکە لەکاتی خۆیدا بوە
هەروەها بەسودیش بوە بۆ زۆربەی کرێکاران
چونکە بەبێ هیچ بەرچاو ڕونیەکی شۆڕشگێڕانەوە و بەتەنها بەهۆی حەزێکەوە هاتبونە ڕیزی شۆڕشگێڕانەوە ،
وەلێ ئێستا ڕۆمانی دایک دەخوێننەوە و زۆر لێی بەهرەوەر دەبن
پاشان لیینین دوبارەی کردەوەو
وتی بەڕاستی ئەمە کتێبی ڕۆژەو کتێبێکی نەمرە ، زاهیر محەمەد وەرگێرانی بۆ ئەم کتێبە
ناوازەیە کردوەو .
هەدیە عەلی پێداچونەوەی بۆ کردوە
کتێبێکی پڕ بایەخە .
گوڵزار فەرەج