ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ئەزموونی ژیانەوەم

پ.ی.د. عەبدولخالق ئیبراهیم
زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر

لەو حەڤدە ساڵەی ئەزموونی كاری رۆژنامەنووسییم، لە رووی زەمەنەوە، ژیانەوە كەوتە جەرگە و ناوەڕاستی كۆی ئەو ئەزموونە، ئەوەی سەبارەت بە ژیانەوە لەبیری ناكەم، چۆن بە ئاسانی دەرگایان بەڕووی خوێندكارێكی میدیا لە زانكۆ كردەوە، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو متمانەیان پێكردم یەكێك لە گۆشە گرنگەكانی ئەوسای رۆژنامەكە بنووسم كە تایبەت بوو بە هۆكارەكانی ئاسوودەیی و سەركەوتنی ژیانی هاوسەرگیری، كە بۆ من دەرفەتێكی زێڕین بوو بۆ دەرخستن و دەوڵەمەندكردنی توانا و كارامەییەكانی نووسینم.

ئەو كات بە گوڕوتینێكی زۆرەوە زانیارییم لەسەر بابەتەكە دەخوێندەوە، دەگەڕام بە دوای نوێترین لێكۆڵینەوە، ئامار و نموونەی زیندوو لە هەر كوێیەكی دونیا بێ لە نێو گۆشەكەمدا موتوربەی بكەم، ئەو گۆشەیە بۆ من بووە وێستگەیەكی پڕ بایەخ لەوەی چۆن بتوانم زانیاریی لەبارەی بابەتێكم كۆبكەمەوە و تەكانێكی باشیش بوو لە فێربوونی تەكنیكی نووسینی رۆژنامەوانی بەتایبەتی وتار و ستونی رۆژنامەوانی.

نووسینی گۆشەیەكی هەفتانە بۆ من بەرپرسیاریەتییەكی كەم نەبوو، لێ، ئەم ئەرك و بەرپرسیاریەتییە یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی متمانەی سەرنووسەر بە دەستبێنم و دەستم بگرێت بۆ قۆناغێكی دیكە، ئەویش سەرپەرشتیكردنی لاپەڕەی كۆمەڵایەتی بوو لە رۆژنامەكە، ئیدی لە خەمی گۆشەیەكەوە چووم بۆ خەمی ئامادەكردنی لاپەڕەیەكی هەفتانەی تایبەت بە پرسە كۆمەڵایەتییەكان، ئەو خەمەش بۆ خۆی ناچارت دەكات كار لەسەر هەندێ لایەنی كەسێتی پیشەییت بكەی، لەوانە دانانی پلانی پێشوەختە بۆ شێوە و ناوەڕۆكی لاپەڕەكە و هەڵاوێركردن و جیاكردنەوەی ئەو بابەتانەی بڕیاری بڵاوكردنەوەیان دەدرێ و دواتریش بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆكی لاپەڕەكە دوای بڵاوبوونەوەی، لەو نێوەندەشدا پێویستت بەوە دەبێت لەگەڵ سەرنووسەر و نەخشەساز و پەیامنێران لە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بەردەوامی را و رای جیاوازدا بێت، كە رەنگدانەوەی قووڵی لەسەر پێگەیشتنی كەسێتی كۆمەڵایەتی و پیشەییشت دەبێت.

ئەم دوو وێستگەیە، دوو ئەزموونی گرنگی كاری رۆژنامەاونییم بوون لە رۆژنامەی ژیانەوەی ئازیز، لێرەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو ئەوانە دەكەم لە رۆژنامەكە كاریان كردوە و هیوادارم لە رەوتی پێشكەونیدا نەسرەوێت و هەمیشە باوەشی لەخۆگرتنی بەهرە و توانا رۆژنامەوانییەكان بێت.

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ