ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لە دیمانەیکیدا ئیلهام حەسەن لێپرسراوی لقی شەنگالی یەکیتی ژنانی کوردستان دەڵێت.

لەپێشینەکانی ژیانم بایەخدانە بە پرسی ژن و بەرگریکردنە لێیان ، و دەڵێت ژنان لەهەموو سەردەمەکاندا زەرەر مەندی یەکەمن ،
لەپێش قڕکردنو دوای قڕکردنیش .ژنان قوربانی یەکەمن لە جەنگو ململانێکاندا ،قوربانی کەلتوری دوا کەوتوی کۆمەڵن ،قوربانی هزری پیاو سالارین .
سەرەڕای ئەوەی ژنان لەهەموو سەردەمەکاندا قوربانی دابوو نەریتە بۆ ماوەکانن.
ئەم هۆکارانە هەمیشە وای کردوە خواستو ئاواتەکانی ژنان زیندە بەچاڵ بکرێ .

ئیلهام دەڵێت لەساڵی ٢٠١١ پێشکەشکاربوم. لە کەناڵی ڕادویێ (شاخی شەنگاڵ_جبل شنگال) تاساڵی ٢٠١٤ ەی شوم ساڵی قڕکردنو جینۆسایدی ئێزیدیەکان ساڵی بەتاڵان بردنی سەرو ماڵی ئێزیدی و کوشتن و لاقەکردن وفڕاندنی دەیان کچوژنی ئێزیدی و سەواو مامەڵە پێکردنیان لە بازاڕی کۆیلایەتیدا.
ئەم هۆکارە زیاتر هانی دام کە بەو توانا کەمەی هەمە هەمیشە لە خزمەتی دۆزی ژناندابم و هەرگیز لە خەبات نەوەستم .
لە دوایدا بوم بە بێژەر لە کەناڵی بادینان سات بەردەوام ڕوماڵی روداوەکانی چیای شەنگاڵم دەکردو هەمو خەمو ئازارەکانی ئێزیدیەکانم پیشانی جیهان ئەدا .
دوای تەواو کردنی زانکۆ هەلێکی باشترم بۆ ڕەخسا بۆ ئەوەی زیاتر بتوانم خزمەتی ژنان بکەم
ئەویش
دامەزراندنی لقی شەنگالی یەکیتی ژنانی کوردستان بو کەمن بوم بەرپرسی ئەو لقە .ئەمە بوە دەروازەیەکی واڵا کە زیاتر بتوانم لەڕوی مادی و مەعنەوی یەوە خزمەتی ژنانی ئێزیدی بکەم .
بۆ دەرخستنی تواناکانیان وچاک کردنی باری دەرونیان هەوڵمدا چەند خولێکی راهێنانیان بۆ بکەمەوە بۆ هاندانیان و بۆ پشت بەخۆ بەستن گەڕاندنەوەی متمانە بەخۆیان .
وهەمو دەزانین کەژنان هەر هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێن ڕوبەڕوی دەیان ئالەنگاری دەبنەوە
هێشتاش هزری پیاو سالاری ڕێگرە لە بەردەم ژناندا بۆ سود وەرگرتن لە تواناکانیان و بەشداریکردنیان لە گەشەی کۆمەڵدا .
دوا پەیامم بۆ ژنان ئەوەیە:
دەبێت ژنان نەوەستن هەمیشە لە بزاوتندابن لە پێناو بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانیان ئەبێت بزانن کە پێوەری پێشکەوتنی کۆمەڵ بەدیهێنانی خەونەکانی ئەوانە .
ئیلهام حەسەن توێژەری کۆمەڵایەتیە ودەرچوی زانکۆی موسڵە بە شی کۆمەڵناسی .بەرپرسی لقی شەنگالی یەکیتی ژنانی کوردستانەو دانیشتوی
شارۆچکەی شەنگالە .ئەم چاو پێکەوتنەی لە یانەی ڕۆشنبیری ژنانی ئێزیدی وە بڵاو کراوەتەوە .

هاوشێوە

٨ مارس

ڤیان حەمە لاوساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژنان کە هەموو ساڵێک لەم

ڤیدیۆ