ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

مریەم خان یەکەم ژنی کوردە گۆرانیەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە

مریەم خان گۆرانیبێژی دەنگخۆشی کورد لە گوندێکی نزیکی بۆتان لەساڵی ١٩٠٤ لەدایکبوە
ناوی تەواوی مریەم محەمەد ئەحمەد ە دوای هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی یەکەم لە بەر گرانی و نالەباری ژیان لە گەڵ خێزانەکەی ناوچەکەی خۆیان بە جێدێڵن و ڕو لە شام دەکەن .

دواتر لەساڵی ١٩٢٤دێتە باشوری کوردستان ولە شاری زاخۆ نیشتە جێ دەبێ .
مریەم خان لەباکور لەسەردەمی حوکمی موستەفا کەمالیش (ئەتا تورک ) گۆرانی چڕیوەو توانیویەتی ڕەسەنایەتی گۆرانی کوردی بپارێزێ .
دواتر کەدێتە باشوری کوردستان بەهۆی گۆرانیبێژە کوردەکانی ترەوە پەیوەندی بە ڕادوێی کوردی بەغداوە دەکات .
دەچێتە بەغداو کۆمەڵێک لاووک و بەستە بۆ ڕادوێی کوردی بەغدا تۆمار دەکات .
مریەم خان یەکەم ژنی گۆرانیبێژی کرمانجیە کە گۆرانیەکانی لەسەر قەوان تۆمار کرا وە .

لە ساڵی ١٩٣٠ یەکەم قەوانی لەلایەن کۆمپانیای هیس ماستەر ڤۆیسەوە بۆ تۆمار دەکرێت .
یەکەم گۆرانی تۆمارکراوی گۆرانی دۆێت مامی بوە.
سەرجەم ٩ قەوان تۆمار دەکات لە لایەن کۆمپانیاکانی بەیزافۆن وئۆدیۆن و ئەبولگەڵبەوە .
گۆرانیەکانی مریەم خان زۆرترینی لاوک و حەیران و بەستە یەو لەفلکلۆرێی ڕە سەنی کوردی هەڵهێنجاوە و باس لە شۆڕە سواری و جوامێری و ئازایەتی کوردان و ئەوینداری بوە.وتائێستاش گۆرانیەکانی دەوترێتەوە
.لەگۆرانیە بەناو بانگەکانی گۆرانی لۆرکێ ولۆرکێو ،یارحەلیمێ وزەمبیل فرۆش وئەی لێ لێ و زۆری تر .
لە ساڵی ١٩٤٩ لە کوردستانی باشور کۆچی دوایی دەکات و گەنجینەیەکی پڕ بەهای هونەری ڕەسەن بە جێدەهێڵێت .

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ