ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

ڕۆمانی بەشی من

بەرزی خۆرەتاو نیشانەی تێپەربونی
كاتەكانی ڕۆژ بو
لەخەوێكی بێ خەون و سەنگین …
بە ئاگا ھاتم گێژو سەرگەردان بۆ دەوروبەر روانیم ،ساردو سڕییەك بەسەراپای
بونمدا بڵاو ببویەوە
، ئەو تورەبون و یاخی بونەی
لەچەند مانگی رابردو بەبەردەوامی
لەگەڵمدا بو كپ و خەمناك ئەھاتە بەرچاو ،
دڵم وەك پارچە سەھۆڵێك
بەڕێك و پێكی لێی دەدا،
بیرم لەوە دەكردەوە ئاخۆ ھێچ شتێ ھەیە لەم دونیایەدا جاریكی تر شادومانم بكات ، دوای ئەوەی كەماڵە باوانم لە جوانترین خەونی ژیانم بێ بەشیان كردم بە بێ ڕەزامەندی خۆم بەشویان دام ،
و دەم گوت ئاخۆ بەرگەی كارە تاقەت پروكێنەكانی گەردون بگرم و لێی رابێم، دڵم لەھەموشت ھەڵدەشێوا. . كەچی تاقەتی خۆ خواردنەوەشم نەبوو ،لەبەر خۆمەوە دەم وت واتە ھەر بەراستی ژیانم لەگەڵ ئەم پیاوە نامۆیەدا بەسەر دەبەم ،
خۆزگە وا دەبو بێ ئەوەی كارێكی پێم ھەبێ بم توانیایە لەم ماڵەدا بژیم … لەم ماڵەدا كتێب و مۆسیقا ھەبوو، رادیۆ ھەبو لەمانەش گرنگتر ئاسودەیی ھەبو،تەنیایی و ئازادی ھەبو ،سەرم ئاوسا بو چ بیركردنەوەی سەیرو سەمەرە بە مێشكمدا دەھات و دەچو ،. خەو بردمیەوە قەیرێك بو لە نێو نوێنەكاندا خۆم تلاندەوەو ھەستام جێگەكەم ڕێك و پێك كردو بینم پیاوە نامۆكە لەسەر پەتۆیەكی تەنیشت پشتیەكان خەوی لێ كەوتبو ، دواتر لەسەر جێگاكەی ھەستاو بەنیگایەكی تیژی پڕس ئامێزەوە بۆ چەند خولەكێك نیگای روخسارم ڕاچو
،بەزەردەخەنەیەكی نادیار دەستی بۆ ڕاداشتم و ، یاڕمەتیم دا لە جێگەكەی ھەستاو بەم شێوەیە لەسەر جێگەی ھاوسەرگیری وھاوسەرێتیدا گیرسایەوە ،ئەو ھیچ شەوێك زو نەدەھاتەوە ، قینم لە نان خواردنی تەنھایی بو ،ھەمو شەو دوای ئەم نانە تەنھاییە ئەچومە سەر جێگەی خەوەكەم و بەدەم گریانێكی كپەوە خەو دەی بردمەوە ، ھاوڕێ گەلێكی ھەبو. من نەم دەزانی كێن تەواو لێ بێ ئومێد ببوم، و ھەوڵم دەدا ژیانم بەشێوەیەكی ئاسایی بەسەر بەرم كەچی ھیچ شتێك. ئاسایی نەبو چەندین ساڵ بەم شێوەو چەشنە بردمە سەر ، دواتر ھەواڵی منداڵم كە بەرێوەیە ببێت بە میوانم پەل و پۆی بەستم و نەمتوانی لەخۆشی دایكایەتی خۆم بێ بەش كەم ،و پاشتر زانیم كە پیاوە نامۆكە لەگەڵ ھاوڕێكانی كاری سیاسی دەكەن و بۆیە بەمانگ و دومانگ و من و منداڵەكانی جێ دەھێشت
وپرسیاری لێ نەدەكردین ،،،،،،،ئەمانەو چەندین ئازارو مەینەتی ژن كەلەكتێبی “بەشی من ” دایەو بە خوێندنەوەی زیاتر لە نێو ناخی ژن دەبیسترێت .

گوڵزار فەرەج

هاوشێوە

منم ئەنفال منم

منم ئەنفال منم منم ئەنفالبرینێکی بەسوێینیشتمانمئەمەوێ بەخەنجەری پەیڤ ووشەنیشتمانملەبێ ئاگایمدادڕم

ڤیدیۆ