کتیێبى ئەزمونى شیعرى فەرهاد پیرباڵ ،هەوڵدانێکە بۆ تاوتوێکردن و شەن وکەو کردنى قۆناغەکانى سەرەتایى دەست بەنوسین کردنى شیعرەکانى پیرباڵ بەتایبەتى ئەو ساڵانەى کە شاعیرى گەورەى تاڕانى فڕوغى فڕوغزادى تێدا ناسى
هەتا بڵاو کردنەوە، کەتێیدا لەزمانحاڵى خۆیەوە لەژێر کاریگەرى فڕوخدا بوە ٠
لە چاپى یەکەمى ئێگزڵدا رونى کردۆتەوە کە باندەست و سێبەرى فڕوغیان بەسەرەوەیە ، لێرەوە نوسەر بۆمان ڕون دەکاتەوە. کە بەهۆى خۆشەویستى. بۆ فڕوغ و شیعڕەکانى ، چۆن شیعر لەدایک بو و چۆن نوسرا سەرچاوەکەی چى بو بێ هیچ سڵەمینەوەیەک ،لەڕێى ئەم کتێبەوە بۆمان. بەیان. بکات و،جەختیشى لەسەر ئەکاتەوە کە فڕوغ نەک تەنها پەنجەرەیەک بو ، بەڵکو جیهانێک بو. شاعیر بونى خۆى تێدا دۆزیوەتەوە ،پیڕباڵ هەر لەپێناو تێگەشتن لە فڕوغ و چێژ وەرگرتن لە شیعڕەکانى بڕیارى دا کە خۆى فێرى زمانى فارسى بکات ،
فڕوغى فڕوغزاد لە چواردە ساڵیەوە دەستى داوەتە خوێندنەوەو نوسینى شیعر ،لە یاداشتەکانى خۆیدا ، لەبارەى قۆناغى هەرزەکاریى خۆى دەڵێ / ڕۆژانە دوو سێ جار لەناو مەتبەخ یان لەسەر مەکینەى خەیاتیم ، چۆن دیوانە. شیعرم دەخوێندەوە ، ئاوهاش شیعرم دەنوسى ،
فڕوغ شاعیڕێکی هەست ناسک و لێوان لێو لە جوانى و ، رۆح شکست ولەلایەکى تریشەوە ، ناوەرۆک و شێوازى خستنە ڕوى چەمکە ئێڕۆتیک ومالی خۆلیاییەکان ، وەک خەفەت و تەنیایى و جەستەو هەوەس و پڕسە تاکە کەسیەکان زۆر سەرنجى منیان ڕاکێشابو ، کەوەک وانەیەکى ڕاستگۆیى دەڕبڕین بو بۆ من و لە فڕوغەوە فێربوم ٠
فڕوغ لە هونەرى تەکنىکدا زۆر باڵا دەست بو ،کە نەک لە ئێران وڵاتە عەرەبیەکاندا ، بەڵکو لەتەواوی جیهانیشدا هیچ شاعىڕێک لەسەردەمى فڕوغدا نەبو وەک ئەو تازەهێن و کاڕامە بێت لە بەستێنى تەکنیکدا ،
لەم بوارەدا مەزنتڕین هونەرمەندى جیهانى شیعر بو ،
پیڕباڵ ئەڵێ : ئەم جۆرە تەکنیکەى شیعرى فروغ ،تەکنیکى تابلۆ کە من سودم لێ بینیوە پشت بە کۆپلەى پڕش و بڵاو دەبەستێ و پشت بە تیکە تیکەى پەخشانکراوى ئەملاو ئەولا دەبەستێت ،فڕوغ یاخى بو دژى کۆمەڵگەو دابو نەریتى کۆن و دژى سیستەمە باوەکان ،وەک تاکێک و ژنێک دەیویست بژى ،
دىدێکى قوڵ لاى فڕوغ هەبو کە کچێکى تاڕانى شارى بو کەلەناو جەرگەی ژیانى شاڕستانیى تاڕانەوە بیرى دەکردەوە ، فڕوغ
تایبەتمەندیەکى بە شیعر بەخشى کە پێشتر هەڕگیز لە شیعڕى فارسیدا نەبو،
فروغ میسڕاعەکان دڕێژدەکاتەوە و لە بڕگەیەکىشدا وەزن ، مۆسیقا بەردەوامبونى خۆی هەیە ، واتە لە میسڕاعێکى دڕێژىشدا هەر وەزن ، مۆسیقا لاى فڕوغ رەچاو کراوە .
گوڵزار فەرەج