Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
بروسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بروسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان

بەڕێزان سكرتێر و مەكتەبی سكرتاریەت و ئەندامانی یەكێتی ژنانی كوردستان، بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتییەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستەدەكەین، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین، لەم ساڵیادەدا سڵاو دەنێرین بۆ ئەو ژنە تێكۆشەرانەی لە ڕۆژەسەختەكانی خەباتدا هاوشانی هەڤاڵە پیاوەكان پارێزەری نیشتمان بون، هەروەها لەم ٣٣ساڵەشدا یەكێتییەكەتان ڕۆڵێكی گرنگی گێڕاوە لە بەرەو پێشبردنی دۆزی ژنان و دەوربینین لەسەرجەم بوارەكاندا كە ئەوەش ڕوئیای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە بۆ ژنانی هەرێمی كوردستان ، یەكێتی ژنان لەو وێستگەیەی كارو خەباتتاندا توانیوتانە دەیان ژنی سەركردەو كادری بەتوانا پێبگەیەنن، لەو دیدەشەوە یەكێتی بڕوایەكی نەگۆڕی هەبووە بەرامبەر بەماف و یەكسانی ژنان، بۆیە هەر لەو دنیا بینییەوە چەندین سەركردەی ژن لە سێكتەرە جیاوازەكانی هەرێمدا ڕۆڵی سەركردایەتی و بەڕێوەبردنیان پێسپردراوە، بۆیە لەم ساڵیادەدا وێڕای پیرۆزبایی و هیواخواستن بۆ سەركەوتنی زیاترتان ئاواتیشمانە لەساڵی ئایندەدا بەشێكی زۆری ئامانجەكانتان بەدی هاتبێت، ئێمە وەك مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان پشت و پشتیوانی زیاترتان دەبین.

جارێكی تر پیرۆزبایتان لێدەكەین
هەردەم سەركەوتوو سەرفرازبن

مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

هاوشێوە

ڤیدیۆ