بەناوی ژنانی رۆژئاوای کوردستان و نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی 33 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین و هیوادارین هەمیشە سەرکەوتووبن، لەکارو خەبات وەک چۆن هەمیشە لەخزمەت ژنانی کورد و کوردستاندا بوون.
یەکێتی ژنانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوە لەداکۆکیکردن لەمافەکانی ژنان و گەشپێدان لەزۆر بواری جیاوازدا، وەپاڵپشتی بەردەوامی شۆڕشی ژنان بوون لە رۆژئاوای کوردستان.
چارێکیتر بەناوی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبای 33 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان دەکەین هیوادارین لەساڵی نوێی کارکردنتاندا بەهەمان رۆحیەتەوە بەردەوام بن و سەرکەوتوبن.
نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان