ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ ی رێکخستنی ڕاپەڕین بۆ یەکێتیی ژنانی کوردستان؛ پشتیوانی یەكێتیی بۆ ڕێکخراوەکەتان لەخۆیەوە نەهاتووە

پ

لەیادی سی و سێ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستاندا پیرۆزباییەكی گەرم لەدامەزرێنەران و سكرتێرو سكرتاریەت و سەرجەم ژنانی تێكۆشەری ئەو رێكخراوەو کوردستان دەكەم.

یەکێتیی ژنانی کوردستان ڕێکخراوی رۆژگارە سەختەکانی خەبات و تێکۆشانی میللەتەکەمانەو ڕۆڵی کاریگەری لەقۆناغە جیاکانی شۆڕش و ڕاپەڕین و هۆشیار کردنەوەی کچان و ژنانی کوردستاندا بینیووە بەئاڕاستەی چەسپاندنی یاساكانی پاراستن و پارێزگاری لەمافەكانیان، پشتیوانی بەردەوامی یەكێتیی و فەخامەتی سەرۆك (مام جەلال) بۆ ڕێکخراوەکەتان لەخۆیەوە نەهاتووەو بەشە گەورەکەی نیشانەی بەردەوامی و کۆڵنەدانتانە.

دووبارە پیرۆزبایی گەرممان بۆ یادە پڕ شكۆكەتان،

هیوامـان بـەردەوامی و سەركـەوتنی زیـاتـرتـانە.

ئەحمەد زرار / ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ ی رێکخستنی ڕاپەڕین.

هاوشێوە

ڤیدیۆ