ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

جەزا سەید مجید: بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتى ژنانى کوردستان به‌بۆنه‌ی (٣٣)ھە‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتى ژنانى کوردستان

به‌بۆنه‌ی (٣٣)ھە‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم، سەردەمی ئەمڕۆ پێویستی بە خەبات و تێکۆشانی نوێیە بۆ خزمەتی ژنان و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازیە ڕەواکانتان، دڵنیام لەسەر دەستی شێرەژنانی وەکو ئێوە پلانی تۆکمە و بەهێزتان داڕشتوە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگاریەکانی بەردەمتان، یادی دامەزراندنەکەشتان هاندەرێکی بەهێزدەبێت بۆ قۆناغێکی باشتر لە ڕابردوو هەنگاونان بەرە و سەردەمێکی نوێی تێکۆشان.

یەکێتی ژنانی کوردستان لەڕۆژی دامەزراندنیەوە لە چوارچێوەی پلان و ستراتیژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتی سەرۆک (مام جلال)، بەدەستی چەند کەڵە ژنێک دامەزراو تائێستاش بەردەوامە لە خەبات و قوربانیدان، مێژوو شایەدی کار و چالاکیەکانتانە بۆ پێشخستنی ژن لە کۆمەڵگەی کوردی و بەری ڕەنج و تێکۆشانتان دروستبونی سەدان ژنی لێهاتوو پێگەیشتوە کە هەریەکەیان ئەمڕۆ لە دامەزراوەیی سیستەمی حوکمڕانی لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەتدەکەن.

لەم یادە شکۆمەندەدا دووپاتیدەکەینەوە یەکێتیی لەسەر ڕێچکە و تێڕوانینی سەرۆک (مام جلال) هەمیشە پێشەنگ بووە لەپرسی ژناندا و بە پێشەنگی دەمێنێتەوە و جەخت لە پرەنسیپە نەگۆڕەکانی تایبەت بە بڕوابونمان بە هێنانەدی سەرجەم مافە بەدینەهاتوەکانی ژنان دەکاتەوە.

جارێکیتر ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان پیرۆزدەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، سەربەرز و سەرکەوتوبن.

جەزا سەید مجید

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ