ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، پیرۆزبایی لە یەكێتیی ژنانی كوردستان دەكات

بەڕێزان: مەكتەبی سكرتاریەت و ئەندامانی یەكێتیی ژنانی کوردستان..

بەبۆنەی 33 ساڵە دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستەئێوەو هەردوو خوشکی بەڕێزمان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو کافیە سلێمان دەکەین کە رۆڵی بنچینەییان لە دامەزراندو پارێزگارکردنی حەق و حقووقی ژنانی کوردستان هەبووە، ئەم رێکخراوە زیاتر لە سێ دەیەیە خەبات دەكات لە پێناوی یەكسانی و هۆشیاریی و پێگەیاندنی ژنانی بەگشتی، و ژنانی سەركردە بەتایبەت، چەندین ژنی بەتواناتان پێگەیاندووە کە ئێستا لە پۆستە سیاسیی و حوكمڕانیەكانی و ئیدارییەکانی هەرێم و عیراقدان.

لەئەرك و خەباتی بێووچانی رابردووتاندا سەلمانتان كە داكۆكیكاری راستەقینەی دۆزی رەوای ژنانن لە كۆمەڵگەدا، جگە لە رزگاركردنی جەستەی و بیرو بۆچوونی ژنان لە كۆتوبەندی دواكەوتووی كۆمەڵایەتی، هەوڵەكانتان بەرزدەنرخێنین لە زیادكردنی تواناو شارەزایی نویێ و گەشە پێدانی بیرو هزری ژنانی کوردستان.

هەرئەوەش وایكردووە كە هەمیشە ژینگەی كاری رێكخراوەكەتان؛ ببێتە ناوەندێك بۆ پێگەیاندنی ژنانی سەركردەو پێشكەشكردنیان بە كۆمەڵگەو بەشداری لە كاری سیاسی و ئیداری و ئابوری و پیشەیی لە كۆمەڵگەدا.
یەكێتییەكەتان لەوپەڕی پتەویدا دەتوانێت؛ بۆ ئایندەی وڵات و ئایندەی زیاتری چەسپاندنی مافەكانی ژنان بە یاسا، خەباتی رابردوو ئایندە پێكەوە گرێبدات و ئامانج لەسەر ئامانج، بۆ مافی ژنان لە كۆمەڵگەدا بچنێتەوە و یەكسانی جێندەری بەكاری مكوڕ بچەسپێنن و کۆتایی بەستەمکار بهێنن بەرامبەر بە ژنان لە کۆمەڵگە دا.

وەك دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-یش هەمیشە هاوكارو پشتیوان و هەماهەنگ دەبین بۆ كارەكانی ئایندەی یەكێتیەكەتان، لەسەر بنەماو باوەڕی نەگۆڕی سەرۆك مام جەلال بەرامبەر بە خەباتی ژنان، بۆ دەستەبەری مافەكانیان و هەروەها بەشداریكردنی راستەقینەیان لە كۆی كایە سیاسیی و حوكمڕانیەكان و سوود وەرگرتن لە توانا و لێهاتووییان.

هەرشاد و سەرفراز بن
باڵیۆز د. محمد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

هاوشێوە

ڤیدیۆ