بۆ بەڕێزان
سکرتێری یەکیەتیی ژنانی کوردستان
ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کوردستان
لایەنگرانی یەکیەتیی ژنانی کوردستان
هاوڕێیان،
فێمێنیزمی ڕۆشنگەریی پیرۆزبایی لە یادی ٣٣ ساڵەی خەباتی بەردەوامی یەکیتیی ژنانی کوردستان دەکات کە توانیوتانە بە شێوەیەکی شارستانیانە و بە هێمینیی و بەردەوام بۆ پێشخستنی دۆخی ژنان تێ بکۆشن و ماندوونەناسانە ئەو رێگایە بپێون کە هەمووان دەزانن چەندە دژوارە.
هەست و خواستی کورستانیبوونی ئێوە و جیاوازیی دانەنان لە نێوان ژنانی هەموو کوردستاندا لە کاری ئەم ٣٣ ساڵەی رابوردووتاندا دیارە.
خواستی ئێوە بۆ هاوکاریی و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنانی تردا خاڵێکی گرینگی مێژووی تێکۆشانتانە.
لە ساڵ یادی دامەزراندنتاندا فێمێنیزمی رۆشنگەریی پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی خەباتگێڕ و کۆڵنەدەری ناو خەبات و یەکیەتیی ژنانی کوردستان و سەجەم ژنانی چالاک و هۆشیار لەم خەباتەدا دەکات و دڵنییاین لە ساڵانی داهاتوودا هەوڵەکانی ئێوە بۆ پارێزگاریی لە مافی ژنان چڕتر و کارێگەرتر دەبن.
بە هیوای هاوکاریی بەرفراوان لە نێوان هەموو ئەوانەدا کە بۆ مافی ژنان تێ دەکۆشن.
ناوەندی رابەرایەتی فێمێنیزمی رۆشنگەریی
٣٠٢٢/١١/٥