ئەمڕۆ بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندی ڕێکخراوەکەوە لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ژنان و پیاوانی یەکسانی خواز بە چەپکە گوڵی پیرۆز باییەوە ڕویان لە بنکەو بارەگاکانی یەکێتی ژنانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ڕێکخراوەکە خواست لەناویاندا جگە لە ژنانی ناوچەکە کە هەمیشە یەکیتی ژنان بە پەناو پاڵپشتی خۆیان دەزانن ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و لێپرسراوی حیزبی و حکومی و ئەندامانی پەرلەمان و ڕێکخراوە کانی ژنان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان سەردانیان کردن، لە شارەکانی، دهۆک، زاخۆ هەولێر، سۆران، کۆیە، کەرکوک، دوزخورماتو، خانەقی، کەلار، دەربەندیخان، هەڵەبجە، دوکان.






