سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە خاتو کافیە سلێمان پێشوازی کرد لە بەڕێز ئارێز عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری بەیاوەری هەڤاڵان خەمینە ساڵح لێپرسراوی بۆردی ئەرشیف و مێژوو و بێستوون سابوراوایی لێپرسراوی ئەکادیمیای پێگەیاندنی کادران وخاتو شاناز هیرانی و ژماریەک لە هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەب، بە مەبەستی پیرۆزبایی 33مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی ژنانی کوردستان
لەو سەردانەدا وێڕای پیرۆزبایی و پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ، ، ئاماژەیان بە مێژووی پرشنگداری رێکخراوی یەکیتی ژنان کرد و خەبات و تێکۆشانی بۆ یەکسانی و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی ژنان بەرز نرخاند، هیوای بەردەوامیان
لەسەر ئەو رێچکەیە، بۆ خواست .
لەو سەردانەدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی سکرتاریەت و کادیرانی یەکیتی ژنانی کوردستان
ئامادەیی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاریان نیشاندا بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ یەکێتی ژنانی کوردستاندا.
لای خۆیەوە کافیە خان سکرتێری یەکێتی ژنان، وێڕای بەخێرهاتن، سوپاسی هەڵوێست و کارەکانی مەکتەبەکەی کرد و هیوای خواست کاری هاوبەشی نێوانیان و هەماهەنگی زیاتر پەرەی پێبدرێت.