Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان: بەمەبەستی پیرۆزبایی 33ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەیان سەردانی یەکیتی ژنانی کوردستان دەکەن – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان: بەمەبەستی پیرۆزبایی 33ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەیان سەردانی یەکیتی ژنانی کوردستان دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٢ خاتو كافیە سڵێمان سكرتێری یەكێتی ژنانی كوردستان و ئەندامانی سكرتاریەتەوە پێشوازییان کرد لە هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە)ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەپیشەییەکان و بەشێک لە ژنانی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان کەبەمەبەستی پیرۆزبایی 33ساڵەی دامەزرادنی یەکێتی ژنانی کردستان سەردانیان کردبوون.

هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە)لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە پیشەییەكان، ڕایگەیاند من ئەندامی یەكێتی ژنان بوم بۆیە یەكێتی ژنان وێستگەی سەركەوتنی ئێمەی سەركردایەتی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان بووە، بۆیە وەك ڕابردوو لەئێستاو لەداهاتووش هەر خۆمان بەئەندامێكی یەكێتی ژنان دەزانین و لەو ڕوانگەیەشەوە ژنانی مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان پشتیوان و هاوكاری یەكێتییەكەدەبین.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە) تیشكی خستەسەر ڕۆڵ و كاریگەرییەكانی یەكێتی ژنان لەشاخ و پشتیوانی ژنان بۆ شۆڕش بە گرنگ وەسفكرد، وتیشی لەدوای ڕاپەڕینەوە توانیویانە لە بواری خزمەتكردن و ئاشناكردنی كۆمەڵگە بەماف و داكۆكیاری كاری لە پێشینەی یەكێتی ژنان بووە ، ئەوەش بووە هۆی پێگەیاندنی چەندین كادیری ژن بۆ پێگە جیاوازەكانی حكومڕانی لە هەرێم.

لە بەرامبەریشدا، خاتو كافیە سڵێمان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردان و گەیاندنی پیرۆزبایی ژنانی مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان، وتیشی شانازی دەكەین كە دەبینین چەندین ژنی یەكێتییەكەمان لە سەركردایەتی حیزبەكەمانن و چەندینی تریشمان لە یەكەئیدارییەكان بەڕێوەدەبەن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ