سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٩-١١-٢٠٢٢ بە مەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی (٣٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، هەڤاڵ سیروان کوێخا نەجم جێگری سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) بە هاوڕێیەتیی هەڤاڵان محەمەد عوسمان ئەندامی سەرکردایەتیی و ژمارەیەک لە راوێژکارانی مەکتەبی سیاسی، سەردانی لقی کەرکوکی یەکێتیی ژنانی کوردستانیان کرد، و لە لایەن لێپرسراوو ئەندامانی لقەکەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا، وێرای پیرۆزبایی ساڵیادی ئەو رێکخراوە، هەڤاڵ سیروان کوێخا نەجم تەئکیدی کرەوە: پشتیوان و ھاوکارتان دەبین، پێویستە لەسەر ژنان خۆشیان بەشێک بن لە پڕۆسەی سیاسی بۆ ئەوەی بتوانن داکۆکی لە خواست و مافەکانی خۆیان بکەن.
دواتر هەڤاڵ جێگری سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی (ی.ن.ک) و وەفدی هاوڕێی، سەردانی کۆمیتەی (١)ی رێکخستنی رەحیماوایان کرد، و لە لایەن لێپرسراوو ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیتەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.