وەک رێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ سەرجەم ئەو لایەن و کەسانەی بە بروسکە پیرۆزبایی یان لێکردوین، یاخود بەشدار بوون لە مەراسیمی یادی ٣٣ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەمان، لە رێگەی ئەم پەیامەوە سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی و دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی و بەشی جێندەری سەر بەنوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و دامەزراوە میدیاییەکان و بەشێک لە رێکخراوەکانی ژنان و رێکخراوە ناحکومییەکان مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانی و رۆشنبیرو چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ناوەندە ئەکادیمی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی هەڵبجە و زانکۆی گەرمیان و راپەڕین و کۆیەو هەموو ئەو خۆشەویستانەی لە مەراسیمی ٣٣ ساڵەی دامەزراندی رێکخراوەکەمان بەشداربوون، لە کانگای دڵەوە پیرۆزبایی و بەشداری و پشتگیریان بەرزدەنرخێنین و بەڵێن دوپات دەکەینەوە کە لەسەر رێچکەی خەباتی ژنان و بەدەستهێنانی مافەکانیان بەردەوام بین و بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتن و ئازادی ژن درێژە بە خەبات بدەین.
کافیە سلێمان
سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان