بە دەست پێشخەری ژنانی باشوری کوردستان بە ئامادە بونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی چالاکوان و سیاسەتمەدار و ڕێکخراوە جیاوازەکان مەراسیمێک بۆ چلەی شەهید ناگیهان بەڕێوەچو کە ڕۆژی ٤,ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تیرۆر کرا .
خاتو کافیە سلێمان سکرتێری یەکیتی ژنانی کوردستان لەپەیامێ تایبەت بەو مەراسیمە وتی ناگیهان ئاکارسەل تەوارێکی باوەڕ بە خۆبووی بەرزە فڕی چیاو نشێۆە کانی کوردستان بو گەڕیدەیەکی وێڵ بو ناسنامە زەوت کراوەکانی نەتەوەو نیشتیمانەکەی دەستێکی ڕەشی تیرۆر چل ڕۆژ لەمەوبەر فرسەتی هێناو بە پلانێکی داڕێژراو ئەو تەوارەی شەهید کرد.
ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنولۆژی و یەک لە دامەزرێنەرانی ناوەندی ئەرشیف تۆێژینەوەوپەرتوکخانەی ژنی کورد بو
لە ساڵی ١٩٧٦ لە شاری کۆنیا ی تورکیا لە دایک بوە .
دەقی پەیامی یەکیتی ژنانی کوردستان بۆ چلەی ماتەمینی شەهید (ناگیهان ئاکارسەل )
پەیامی یەکیتی ژنانی کوردستان لە چلەی ماتەمینی (شەهید ناگیهان ئاکەرسەل) دا
ناگیهان ئاکارسەل تەوارێکی باوەڕ بە خۆبووی بەرزە فڕی چیاو نشێۆە کانی کوردستان ،گەڕیدەیەک وێڵ بە دوای ناسنامە زەوتکراوەکانی نەتەوەو نیشتیمانەکەی دا .
زیلان ئەکادیمیستێکی بە توانا و لێهاتوو ،خاوەن فکرو قەڵەم لە زانستی (ژن ناسیدا ) و سەرنوسەری گۆڤاری (ژنۆلۆژی )بوو.
ئەو لە خەمی پەڕتەوازە نەبونی بەرهەمی ژنی کورد لە مێژوی دورو نزیکدا وکۆ کردنەوەو بە ئەرشیف کردن وپاراستنی لە ناوەندێکی ئەرشیفێ نەتەوەیی دا بو .
ئەوە بو (ناوەندی ئەر شیفو توێژینەوە و پەرتووکخانەی ژنی کورد ) لەلایەن هەڤاڵ زیلان و کۆمەڵێک ژنی کوردی شارەجیاوازەکانی کوردستانەوە لە (سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری )دامەزرا .
بەهرەو تواناو ئامانجەکانی زیلان هیوای دەبەخشیە هەڤاڵەکانی ودوژمن و داگیر کەری ئەترسان .
بۆیە دەستێکی ڕەشی تیرۆر چل ڕۆژ لە مەوبەر فرسەتی هێنا و بە پلانێکی داڕێژراو ئەو تەوارەی شەهید کرد ئێمە ئەمانەوێت بەو تاریک پەرستانە بڵێین : لە جیاتی گوڵێک سەدان گوڵ و لە جیی ژنێک هەزاران ژن جێی ئەگرێت و
کاروانی خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی بەردەوامە وناوەستێت .
نەمری بۆ شەهیدانی ژنانی ڕێی ئازادی و هەمو شەهیدانی کوردستان
ڕۆحی ئەویش بە نەمری ئارام و ئاسودەبێت
یەکیتی ژنانی کوردستان
٢٠٢٢/١١/١٢