Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە

ئەمڕۆ، لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چوارەمین پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب كرایەوە.

لەم پیشانگایەدا چاپخانەی تەواری یەكێتی ژنانی كوردستان بە زیاتر لە 45 ناونیشان، بەشدارە‌و پیشانگەكە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت: “رێژەی داشكاندن لە بەشێك لە كتێبەكان دەگاتە 30% بۆ 40%”.

حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەبۆنەی كردنەوەی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لەوتارێكیدا سوپاسی ئامادەكاران و هەموو ئەو كەسانەی كرد كە هاوكارو هەماهەنگ بوون بۆ سەرخستنی بەرنامەو كاری پێشانگاكە.

خاتوو ئەوین فاروق، خاوەنی كتێبخانەی ئەوین كە بەشدارە لەم پیشەنگایەدا دەڵێت: وەكو خانمێكی خاوەنكار زۆر دڵخۆشم بەبوونی ئەم جۆرە پیشەنگایە، چونكە نزیكبونەوەیەكی زۆر روودەدات لە نێوان هاوپیشەكانماندا، تەنانەت لەگەڵ دەرەوەی كوردستانیش، ئەمە بۆ گەنجان و خوێنەران هەلێكی باشترە، چونكە داشكاندێكی زۆر كراوە.

دەربارەی نوسەری ژن هەتاچەند ژنان كتێب چاپ دەكەن خاتوو ئەوین وتی: “لەئێستادا ژنان توانویانە لە هەموو كایەكانی ژیان باڵا دەست بن، ئازایانە بچنە پێشەوە، لەئێستادا بەبیروبۆچوونی من جیاوازی نەماوە، لەنێوان ڕێژەی ژنان و پیاوان، چونكە ژنان خۆیان سەلماندووە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بەوەبێت پیاوێك پاڵپشتیان بكات”.

ئا: تریفە حەسەن

هاوشێوە

ڤیدیۆ