Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the pods domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php on line 6114

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216

Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /home/admintawar/public_html/wp-includes/functions.php:6114) in /home/admintawar/public_html/wp-content/plugins/all-in-one-wp-security-and-firewall/classes/wp-security-utility.php on line 216
دووم رۆژی پیشانگای كتێب زۆرترین كەس لەچین و توێژەكان ئامادەبوون – Tawar

ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

دووم رۆژی پیشانگای كتێب زۆرترین كەس لەچین و توێژەكان ئامادەبوون

ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی چوارەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەچوو، كە تیایدا چاپخانەی تەواری یەكێتی ژنانی كوردستان بەشدارە‌و لەئەمڕۆدا زۆرترین كەس ئامادەبوون.

دووەم ڕۆژی چوارەمین خولی پێشەنگایە لە كاتێكدایە بەهۆی دۆخێكی نەخوازاو گیان لەدەستدانی خێزانێك بەهۆی لێچوونی غازەوە شاری سلێمانی لە ماتەمیندایە وشاری سلێمانی رۆژێكی پر لەئازارو دڵتەنگی بەسەربرد.

جیلان فاروق، ئەندامی یەكێتی ژنانی كوردستان‌و چاودێر لە پێشەنگاكە دەربارەی دووەم ڕۆژی پێشەنگای چۆن بوو دەڵێت: ”ئەمڕۆ بەڕاستی خوێنەری یەكجار باشمان هەیە، سەردانیكردنی خوێنەران زۆر باش بوو، لەبەردەم خوێنەران و ئەدیب و ڕۆشنبیران بەوپێیەی سەردانیكردنی زۆربوو كۆمەڵگاكەمان هۆشیارن و گەشەی زیاتر بە كۆمەڵگا دەدەن”.

ئەریوان سیوەیلی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی چاپ وبڵاوكردنەوەی سلێمانی دەربارەی پێشەنگایە دەڵێت: ” ئەم پێشەنگایە جگە لە رووە فەرهەنگییەكەی ڕەهەندی ئابوری و گەشتیاریی هەیە دەیان ناوەندی چاپ وبڵاوكردنەوەی لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دێنە سلێمانی كە سودێكی گەورە بەشارەكە دەگەیەنن، هەروەها خوێنەران سەرچاوەی جیاواز بەدەست بهێنن”.

تابان علی ، یەكێكە لە خوێنەران و سەردانكردنی پێشەنگاكە دەڵێت: ” ئەمڕۆ  رۆژی پشووم بوو، بەدەرفەتم زانی لەگەڵ هاوڕێكانم سەردانی پێشەنگاكە بكەین، كتێبی دڵخوازی خۆم بەدەستبهێنم، چونكە رێژەیەكی زۆر كتێبخانەكان بەشداریان كردوە، بۆیە دەرفەتێكی باشە بۆ دەستكەوتنی كتێب، داشكاندنانەش بۆ ئێمەباشە دەتوانی كتیب زیاتر بكڕین، بەهۆی كتێب خوێندنەوەی دوور دەكەویتەوە لە جەنجاڵی ژیان”.

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ