لەماوەی سێ رۆژی پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، لەبەشی چاپخانەی تەواری یەكێتی ژنانی كوردستان زۆرترین خواست لەسەر كتێبەكانی (داهێنان و یاخیبون و ژن)، (بەردی سەبوری)، (ژن و كێشەكانی) و (یەڵدا) بووە.
كتێبی (داهێنان و یاخیبون و ژن) كە لەنوسینی (د. نەوال ئەلسەعداوی)ەو دڵنیا عەبدوڵا وەریگێراوەتە سەر زمانی كوردی و چەپخانەی تەوار چاپی كردووە، لەماوەی ئەم سێ رۆژی پیشانگەیەدا پرفرۆشترین كتێبی نێو بەشی چاپخانەی تەوار بووە.
ئا: تریفە