ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

سەرەڕای خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ بەڵام خوێندكاران سەردانی پێشەنگایی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب كردوە

لەچوارەم رۆژی پیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب خوێندكارانی زانكۆ سەردانیكرد‌ون سەڕەرای ماوەی چەند هەفتەیە خوێندكارانی زانكۆ لە خۆپیشاندان وناڕەزایی بایكۆتی خوێندنە.

چاودێرێكی یەكێتی ژنانی كوردستانیش دەڵێت: خوێندكارانی زانكۆ سەردانیكردون بەمەبەستی توێژینەوە.

خاتوو سارا حمە رەئوف، ئەندامی یەكێتی ژنانی كوردستان ‌و چاودێر لەبەشی چاپخانەی تەواری یەكێتی ژنانی كوردستان لەپیشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەتۆڕی میدیایی تەواری راگەیاند”

ئەمڕۆ خوێندکارانی زانکۆ سەردانیان کردین بە مەبەستی توێژینەوە بۆ کۆتا ساڵیان لە سەر بابەتی ژن و فێمینزم، دەرفەتێكە بۆ دروست كردنی پەیوەندی لەگەڵ خوێندكاران وتوێژەرانی ناوەندە ئەكادیمیەكان و كتێب ڕێگەیەكە بۆ فێربوونی زانست وزانیاری و هەلێكی باشە بۆ چین وتوێژەكانی كۆمەڵگاو دروستكردنی پەیوەندی ،بۆیە بەشێوەیەكی دیار كتێب سەرچاوەی ڕۆشنبیری وكلتوری خوێنەر زیاد دەكات ”

ئا:تریفە

هاوشێوە

ڤیدیۆ