ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

25 نۆڤه‌مبه‌ر ده‌بێته‌ ناونیشانى سیمینارى خوێندنگه‌یه‌ک له‌سلێمانى

سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى 24 ى ئه‌م مانگه‌ کۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یى کوردستان  که‌به‌ خوێیندنگه‌ کۆریه‌که‌ ناسراوه‌، سییمنارێکى تایبه‌تى ڕێکخست بۆ سێ له‌ خوێندکارانى پۆلى هه‌شته‌مى بنه‌ڕە‌تى به‌ناوه‌کانى ( مادێنا ئارێز، هالین هه‌ورامان، کاردینا کامیل) ، سیمینارى هه‌ر سێ له‌ خوێندکاره‌کان به‌مه‌به‌ستى ناساندنى 25 نۆڤه‌مبه‌رو توندوتیژی‌ دژى ژنان و بزوتنه‌وه‌کانى ژنان پێشکه‌شکرا،  به‌چاودێرى لیژنه‌ى کتێبخانه‌ ى خوێندنگه‌که‌یان، شایه‌نى ئاماژە بۆکردنه‌ خوێندنگه‌ى په‌روه‌رده‌یى کوردستان یه‌کێکه‌ له‌خوێندنگه‌ سه‌رکه‌وتوه‌کانى سلێمانى و گرنگى زۆر به‌تواناکانى خوێندکاران ده‌دات، له‌ساڵى ڕابردوو خوێندکاران به‌هره‌ى نوسینه‌کانیان له‌ په‌خشان و شیعرو چیرۆک دا کۆکردبوه‌وه‌ له‌ کۆڕێکى فراواندا تواناکانیان به‌ده‌رخرا. چالاکیه‌کانیان  ته‌واوى بواره‌کانى زانست و ئه‌ده‌ب و هونه‌رو وه‌رزشى ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ساڵانه‌ پێشکه‌شى خوێندکاره‌کانیان ده‌که‌ن.

جگه‌ له‌ چالاکى کۆمه‌ڵگه‌ى په‌روه‌رده‌یى کوردستان ئاستى زانستى خوێندکاره‌کانى پشتگوێ نه‌خستوه‌ ساڵانه‌  پۆله‌کانى نۆیه‌م و دوانزه‌یه‌مى بنه‌ڕەتى  ئاستێکى به‌رزى خوێندن به‌ده‌ستده‌هێنن.

نوێترین

ڤیدیۆ