٥٠ ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەیلا قاسم حەسەن لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشست لەسەر بیرو بڕوای کوردایەتی لەسێدارە درا و بووە سیمبولی خەباتی ژنان.
لەیلا قاسم لە گوندی بانی میل لەنزیک شاری خانەقی لە ئامێزی بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووە بەهوی ئەوەی براکانی پێشمەرگەی کوردستان بوون هەمیشە توشی ڕاوەدونان دەبونەوە.
لەیلا قاسم لە زانکۆی بەغدا بەشی کۆمەڵناسی تەواوکردووە و پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستانەوەو بەردەوام دەبێت لە خەبات لە ڕۆژی ١٩٧٤/٥/١٢ لەگەڵ هەریەکە لە هاوڕێکانی نەریمانی فوئاد مەستی و ئازاد میران و جەواد و حەسەن حەمەڕەشید و چەند هاوڕێیەکی دیەکی حوکمی لەسێدارەدانیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ دەرچوو کە جگە لە جەواد ئەوانی دیکە خوێندکاری زانکۆبون.
لەڕۆژی/١٩٧٤/٥/١٢ حوکمەکەیان جێبەجێ کرا و چوونە کاروانی نەمران کە بووە یەکەمجار لە مێژوی عێراقدا ژنێک لەسەر بیروڕای سیاسی لەسێدارە بدرێت و بووە وەرچەرخانێک لە مێژوی خەباتی ژناندا.
هەزار درود لە ڕۆحی پاکی لەیلا قاسم هێمای خەباتی ژنانی کوردستان