ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بەشداربوان پەیامی رێزو خۆشەویستی دەردەبڕن

بەئامادەبوونی خاتوو کافیە سڵێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان و ئەندامانی سکرتاریەت و ژمارەیەک لەچالاکوانان و کەناڵەکانی راگەیاندن و هاوڵاتیانی ئامادەبووی ناو بازاڕی ماجدی مۆڵ پێرفۆرماسی پەیامی خەڵک بۆ ژنان بەڕێوە چوو لەومەراسیمە هونەریەدا بەشداربوان گوڵی رێز و خۆشەویستیان پێشکەش بە ئەکتەری کارە هونەریەکە کرد بەواتای پەیامی خۆشەویستیان بۆ ژنان دەربڕی.

خاتوو سەیران محەمەد رێکخەری ئەم کارە هونەریە وتی: مەبە ستمانبوو لەهەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەم مەراسیمە رێکبخەین تابزانین رای هاوڵاتیان بەئازادانە بەرامبەر بە ژنان چیە ئێمە لەناو کارە هونەریەکەدا بەرد و چەقۆ و گوڵمان دانابوو بەڵام ئەوەی کە بەشداری لەکارەکەدا کرد تەنها گوڵیان پێشکەش بەکارەکتەرەکە کرد هەروەها ئەمانەوێ لێرەوە سوپاسی یەکێتی ژنانی کوردستان ئاراستەی بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بکەین کە هاوکارمان بوون لەم کارە هونەریەدا، ئەوەی جێگەی سەرنج بوو یەکێک لەکوڕە گەنجە بەشداربوەکان لەسەر بۆردی تێبینیەکان نوسی ژن ژیان ئازادی خۆشم ئەوێی دایە گیان.

رۆژنامە نووس شێنێ محەمەد لەبارەی ئەم کارە هونەریەوە وتی: بەڕاستی ئەمە کارێکی جوانبوو کە هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی رەگەزی هەڵوێستی خۆیان بۆ ژن و کێشەکانی ژنان دەربڕی ئەگەر کەش و هەوا لەباربوایە لەسەر شەقامێکی گشتی بوایە جوانتر دەبوو.

هاوشێوە

ڤیدیۆ