ئەمرۆ دوو شەممە ٢٨ی نۆڤەمبەر٢٠٢٢ لەهۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە یەکێتی ژنانی کوردستان لقی ڕاپەرین بەهاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەرین و ناوەندی ورزش و لاوانی رانیە مەراسیمی (٢٥ی نۆڤەمبەر) ساڵڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندتیژی دژی ژنان کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ڕێکخست .
بە ئامادەبوونی خاتوو (رێزان حسێن) لێپرسراوی لق و سەرجەم کۆمیتەکان و کارگێران وئەندامانی لق و سەرجەم رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و کۆمەڵگەی مەدەنی ناوچەکە و بەرێوەبەرو ئەفسەروکارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژی ژنانی ڕاپەرین و بەرێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و دامودەزگاکانی حکومەت و بەرێز(غریب ئەحمەدمستەفا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و کەناڵەکانی راگەیاندن.
لە چالاکیەکە دوای دەقەیک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ووتەی بەخێرهاتن ، بەیاننامەی هاوبەشی رێکخراوەکان خوێندرایەوە دواتر لەرێگای دیالۆگ لەگەڵ میوانان گفتوگۆیەکی زۆر کرا لەسەر بابەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان و پڕسەکانی ژنان لەسنورەکەدا.