ژن.خەبات.ژیان

تۆڕی میدیایی تەوار ماڵپەڕی یەکێتی ژنانی کوردستان

بۆ یەكەمجار لەمێژووی جامی جیهانیدا، تەواوی ستافی ناوبژیوانان ژن دەبێت

بۆ یەكەمجار لەمێژووی جامی جیهانیدا، تەواوی ناوبژیوانانی یارییەكی قۆناغی كۆمەڵەكان ژنان بەڕێوەی دەبەن.

یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) هەریەك لە خاتوو (ستیفانی فرابار)ی فەرەنسی‌و (سالیما مۆكاسانگا)ی رواندی‌و (یۆشیمی یاماشیتا)ی یابانی دەستنیشانكردووە تاوەكو یاریی هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا‌و كۆستاریكا لەیارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان بەڕێوە ببنەن، لەگەڵ ئەمانیشدا هەریەك لەناوبژیوانان خاتوو (نویزا باك)ی بەرازیلی‌و (كارین دیاز)ی مەكسیكی‌و (كاسرین نایسبیت)ی ئەمریكی وەك یاریدەدەرانی ناوبژیوانان ئەركیان پێسپێردراوە.

بیرلۆجی كۆلینا سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانانی لە (فیفا) رایگەیاند: بۆ یەكەمجارە لەمێژووی موندیالەكاندا ژنانی ناوبژیوان یارییەكان بەڕێوە ببەن.

وتیشی: “ئێمە جەخت لەوەدەكەینەوە كە رەگەز گرنگ نییە بەلامانەوە، بەڵكو كواڵێتی‌و تواناكان گرنگن، كە من پێموایە لەئایندەدا ژنانی ناوبژیوان زۆر باشتر لەپیاوان دەتوانن یارییەكان بەڕێوە ببەن”.

لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا بۆ موندیالی 2022ی قەتەر، (36) ناوبژیوان‌و (69) یاریدەدەری ناوبژیوان‌و (24) ناوبژیوانانی (ڤار)ی لەسەر بناغەی لێهاتووی‌و شارەزایی‌و ئەزمونیان لەپاڵەوانەتییەكاندا دەستنیشانكردووە كە یارییەكان بەڕێوە ببەن.

هاوشێوە

ڤیدیۆ