له بڕیارێکى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراقى به ژماره 230/فیدراڵى/2022 که له رۆژی 2020/11/30 ده‌رچووه تیایدا بڕیار به ناده‌ستورى بونى ماده)18( ده‌دات له یاساى ژماره)15( ى ساڵى 2008 به‌ناوى هه‌موارى جێبه‌جێ بونى یاساى بارى که‌سێتى ژماره )188(ساڵى 1959، که لایەن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه ده‌رچووه، به‌و پاساوه‌ى ئه‌و هه‌مواره پێچه‌وانه‌ى ماده(2/یه‌که‌م/أ) له ده‌ستورى عێراقیه که ده‌ڵێت نابێت هیچ یاسایه‌ک ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌وابته‌کانى ئیسلام .
ئێمه لامان وایە ئه‌و بڕیاره ناڕاسته چونکه هه‌مواره‌که‌ى په‌رله‌مانى کوردستان هه‌موارێکى راسته‌و پێچه‌وانه نیه له‌گه‌ڵ ده‌ستورى عێراقی و سه‌وابته‌کانى ئیسلام، به‌ڵکو دادگاى به‌رێز له بیریى چووه که هه‌ر ده‌ستورى عێراقی له بڕگه‌ى (ب ى) هه‌مان ئه‌و ماده ده‌ستوریه‌ى پشتى پێبه‌ستوه(ماده‌ى 2/یه‌که‌م) ده‌ڵێت که نابێت هیچ یاسایه‌ک ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانى دیموکراسى.
ئه‌ى ئایا ده‌رچواندى یاسایه‌ک به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانى و که رێگا به ژن بدات داواى جیابونه‌وه بکات ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ى ژنى دووه‌مى هێنا، ئایا ئه‌وه له‌بنه‌ماکانى دیموکراسى نیه که ئیستا دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌دژی ئه‌و بنه‌ما دیموکراسیه بڕیارى داوه.
ئه‌ى ئایا ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵی پێچه‌وانه‌ى بڕگه‌ى (ج) هه‌مان ماده‌ى ده‌ستورى عێراقی نیه(ماده2/یه‌که‌م) کاتێک دەڵێت نابێت یاسایه‌ک ده‌ربچوێندرێت که پێچه‌وانه‌ى ماف و ئازادیه بنه‌ڕە‌تیه‌کانى ئه‌م ده‌ستورە بێت! ئه‌ى ئایا رێگرى کردن له ژن که داواى جیابونه‌وه بکات له‌و کاته‌ى هاوسه‌ره‌که‌ى ژنى دووه‌می به‌سه‌ردا ده‌هێنێت ئه‌و په‌ڕى پێشێلکارى نیه بۆ بنه‌ماى مافی مرۆڤ و یه‌کسانى نێوان مرۆڤه‌کان؟
لەلایەکی دیکه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵی پێچه‌وانه‌ى ماده(115) ده‌ستوره کاتێک ده‌ڵێت: هه‌ر شتێک له پسپۆریه دیاریکراوه‌کانى ده‌سه‌ڵاته فیدرالیه‌کان نه‌بێت ئه‌وا له ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم و پارێزگاکانه و له‌و بابه‌تانه‌شى که له‌ده‌سه‌ڵاتى هاوبه‌شى هه‌ردوولایە ئه‌وا له‌کاتى ناکۆکى ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ یاساکانى هه‌رێمه.
بۆیه ئێمه لامان وایه ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵی ناڕاسته‌و پێشهاتێکى ترسناکیشه چونکه ده‌بێته
هۆى را‌گرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى زۆرێک له‌و یاسایانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان به ئاڕاسته‌ى پێشخستنى
کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌ماى مافی مرۆڤ ده‌ریچواندوه و خه‌ڵکى کوردستانیش پێى رازى بووه.
داوا له هه‌موولایەک ده‌که‌ین به‌تایبه‌تى پەر‌له‌مانى کوردستان که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵی بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، له‌هه‌مان کاتدا داوا له ژنان و ئازادخیوازان و یاساناسان و مرۆڤ دۆستان و کوردپه‌روه‌ران ده‌که‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق بێده‌نگ نه‌بن و به‌شێوازێکى مه‌ده‌نیانه ده‌نگى ناڕە‌زایى به‌رامبه‌ر دەربڕن.