لە بەردەوامی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان یەکێتی ژنانی کوردستان چەندین کۆرو سیمیناری کۆمەڵایەتی و یاساییان لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامداوە.
کۆمیتەی زاخۆ هەڵدەستێ رێکخستنی ۆکشۆپێک سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان.
لقی ڕاپەڕین سیمینارێکی یاسایی سەبارەت بە شوکردنی پێشوەخەتەو زیانەکانی لە رێکدەخات کە لایەن پارێزەران خاتوچرۆ و خاتو ئاڤان پێشکەش کرا.
لقی سۆران چەند کۆڕێکی لە شەقڵاوە هەریر وهیران و نازەنین ئەنجامدا لە ژێر ناونیشانی ئاشتی خێزان ئاشتی کۆمەڵگەیە و شیکردنەوەی یاساکانی توندو تیژی کەلەلایەن خاتو شەمام و خاتو ئینتسار بەڕێوەچوو
لقی دوکان دوو کۆریان لە قەزای دوکان و خەلەکان ڕێکخست سەبارەت بە توندوتیژی کە لەلایەن خاتو مونیرە ئەبوبەکرەوە بەڕێوەچوو
کۆمیتەی کفری کۆڕێک رێکدەخات بۆ بەڕێز سارا حسین محمد لەژیر ناونیشانی (خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان)