ئەمڕو 7/12/2022 خاتو جەیسکا سفار باڵوێزی سوید لە عیراق و بەڕێز بۆ تان لە کۆنسڵگەری سوید لە هەولێر سەردانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکیەتی ژنانی کوردستانیان کرد بە مەبەستی گفتۆگۆ و بیرو ڕاگوڕینەوە لە سەر پرسەکانی ئەمڕۆی ژنان لەکوردستان بەگشتی و کارو بەرنامە و پڕۆژەکانی یەکیەتی ژنانی کوردستان بەتایبەتی و پڕۆژەکانی لانەی ئارام و ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی .
لەدیدارەکەدا بە ئامادەبوونی هەر یەک لەخاتوو شەوبۆ عەسکەری و خاتو لەیلا عەبدوڵا و خاتو سەیوان ڕۆستەم ئەندامانی سکرتاریەت و خاتو سروە ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی سکرتاریەت و ستافی بەڕێوەبردنی لانەی ئارام ئامادەبوون و باس لە شێڵتەر و چۆنیەتی چارەسەر و گرفتەکانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان کرا و خاتو جەسیکا دڵخۆشی و گەشبینی خۆی بە کارو بەرنامەی یەکیەتی ژنان پیشاندا و دەست خۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتن بۆ خواستن.